145ئازادكراوی فەڵەستینی لە تاراوگەی زۆرەملێدان؛ هیچ دەوڵەتێكی عەرەبی و ئیسلامی پێشوازییان لێناكات

#زیندانیی#فەڵەستین#ئیسرائیل#قاهیرە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 4 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • دوای بەسەربردنی ساڵانێكی زۆر لە پشت دەرگا داخراوەكانی زیندان لە ئیسرائیل، بە رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس ئازادكراون، ئەمە چیرۆكی 145 زیندانیی ئازادكراوی فەڵەستینییە كە دوای ئازادكردنیان لە "تاراوگەی زۆرەملێ" ن لە یەكێك لە هۆتێلەكانی قاهیرەی پایتەختی میسر، دوای ئەوەی ئیسرائیل پاش ئازادكردنیان لە فەڵەستین دووری خستنەوە.
  • بەپێی دەقی رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، كە لە 10 ی تشرینی یەكەمی رابردوو واژۆكرا، سەرجەم بارمتەكانی ئیسرائیل لە لای حەماس ئازادكران و گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان، لەبەرامبەردا نزیكەی دوو هەزار زیندانیی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادكران.
Primary Asset

چەند زیندانییەکی فەڵەستینی دوای ئازادکردنیان

سبەی

دوای بەسەربردنی ساڵانێكی زۆر لە پشت دەرگا داخراوەكانی زیندان لە ئیسرائیل، بە رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس ئازادكراون، ئەمە چیرۆكی 145 زیندانیی ئازادكراوی فەڵەستینییە ئێستا دوای ئازادكردنیان لە یەكێك لە هۆتێلەكانی قاهیرەی پایتەختی میسر لە "تاراوگەی زۆرەملێ"دان، پاش ئەوەی ئیسرائیل ئازادی کردن بەڵام لە فەڵەستین دووری خستنەوە.

ئەو زیندانییە ئازادكراوانەی فەڵەستین ئێستا لە هۆتێلێكی قاهیرە لەژێر چاودێرییەكی تونددان و هیچ ئازادییەكی هاتوچۆیان نییە، جگە لەوەی هیچ بەڵگەیەكیان پێنییە، وەك خۆشیان دەڵێن هیچ دەوڵەتێكی عەرەبی و ئیسلامی ئامادە نییە وەریان بگرێت.

بەپێی دەقی رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، كە لە 10 ی تشرینی یەكەمی رابردوو واژۆكرا، سەرجەم بارمتەكانی ئیسرائیل لە لای حەماس ئازادكران و گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان، لەبەرامبەردا نزیكەی دوو هەزار زیندانیی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادكران.

لەنێوان ئەو زیندانییە ئازادكراوانەی فەڵەستین، ئیسرائیل بەشێک لە زیندانیكراوانی پاش ئازادكردنیان بۆ میسر دوورخستەوە، بەهۆی ئەوەی سزای زیندانیی هەتا هەتایی درابوون، ئەوان لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو لە هۆتێلێكی قاهیرە خۆیان بینییەوە كە لەژێر چاودێرییەكی توندی ئەمنیدایەو رێگەشیان پێنادرێت شوێنەكە جێبهێڵن بۆ شوێنە نزیكەكانی دەوروبەری هۆتێلەكەش دەبێت رەزامەندی ئەمنییان هەبێت، چونكە هیچ بەڵگەیەكی فەرمییان پێنییە.

چارەنوسێكی نادیار "هیچ دەوڵەتێكی عەرەبی وەرمان ناگرێت"

بەوتەی حەسەن عەبد رەبە پسپۆڕی كاروباری زیندانییە فەڵەستینیەكان، ئەو كەسە دوورخراوانە مانەوەیان لە میسر كاتییە، لەلایەن قەتەرەوە خەرجیی مانەوەیان دابین دەكرێت تا ئەوكاتەی لەگەڵ دەوڵەتێكی عەرەبی رێكدەكەون كە بەشێوەیەكی هەمیشەیی جێگەیان بكاتەوە.

بەوتەی عەبد رەبە، ئەو دەوڵەتانەی پێشنیازكراون بۆ وەرگرتنیان، هەریەك لە قەتەر، توركیا، پاكستان و مالیزیان، بەڵام دەشڵێت "دۆسیەكە ئاڵۆزە و وازوو یەكلایی نابێتەوە".

ئاژانسی فرانس پرێس، گەیشتۆتە ناسنامەی بەشێك لەو دوورخراوە فەڵەستینیانە، ئەوان رۆژانە كاتژمێرێكی زۆر بە تەلەفۆنكردن لەگەڵ كەسوكاریان لە فەڵەستین بەسەر دەبەن، چونكە تەنها رێگەی تەلەفۆنكردنیان پێدراوە.

یەكێك لەو دوورخراوە فەڵەستینیانە، موراد ئەبو رەبە، كە تەمەنی 49 ساڵە و 20 ساڵی تەمەنی لە زیندان بەسەر بردووە، دەڵێت "ناتوانم خوشكە بچوكەكەم بناسمەوە، باوكیشم ئەوكاتەی لە زیندان بووم بەبێ ئەوەی بیبینم گیانی لەدەستدا".

"20 ساڵ لە خێزانەكەم بێبەش بووم هیچ شتێكیش نەگۆڕدرا ناتوانم دایكم و خوشكەكەم ببینم"

ئەبو رەب دەڵێت ئەندامانی حەماس ئاگاداریان كردۆتەوە "هیچ دەوڵەتێكی عەرەبیی پێشوازیمان لێناكەن"، ئەمەش دوورخراوەكانی خستۆتە دۆخی "تاراوگەی زۆرەملێ" وە.

لەو هۆتێلەی ئەبو رەبی تێدایە، زیاتر لە 100 فەڵەستینی دیكە كە ئازادكراون دەمێننەوە، لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی پێشتردا لە كانوونی دووەمی رابردوو دوورخراونەتەوە، بەڵام پاش هەشت مانگ ئەوانیش چارەنوسیان نادیارە و هیچ دەوڵەتێكی عەرەبی پێشوازییان لێناكات.

یەكێكی دیكە لە ئازادكراوە فەڵەستینیەكان "كەمیل ئەبوو حەنیش" ە كە 22 ساڵی تەمەنی لە زیندانی ئیسرائیل بەسەر بردووە، دوای ئەوەی تۆمەتباركراوە بە دامەزراندنی "كەتائیبی ئەبو عەلی مستەفا" ی سەر بە بەرەی رزگاریخوازی فەڵەستینی.

ئەبوو حەنیش ئازادكردنی بە "تێپەڕبوون لە جیهانی مردووانەوە بۆ جیهانی زیندووەكان" ناودەبات، دەشڵێت "ئازادبووین بەڵام هێشتا بەشێك لە براكانمان لە زیندانن".

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی