ریاڵ مەدرید کلاسیکۆی بردەوە

#کلاسیکۆ#ریاڵ مەدرید#بەرشەلۆنە#تۆپی پێ
5 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 5 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی یەکەم یاری کلاسیکۆی ئەم وەرزەی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بردەوە.
Primary Asset

سبەی

لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید یەکەم یاری کلاسیکۆی ئەم وەرزەی لە یانەی بەرشەلۆنە بردەوە.

یانەی شاهانە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆ میوانداریی یانە کەتەلۆنییەکەی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

گۆڵەکانی ریاڵ مەدرید لەلایەن ئمباپێی لە خولەکی 22 و بێلینگهام لە خولەکی 43 تۆمارکراون، تاکە گۆڵەکەی بەرشەلۆنەش لە خولەکی 38 لەلایەن فێرمین لۆپێزەوە تۆمارکرا.

بەو ئەنجامەش ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولی لالیگای ئیسپانیدایە و بەرشەلۆنەش بە 22 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولەکەیدایە.

پێش یارییەکەش، پرسیاری لایەنی براوە لە زیرەکی دەستکرد کرا، کە رێژەی 54.3% بۆ ریاڵ مەدرید دیاریکردووە بۆ سەرکەوتن لە یارییەکەدا. لە بەرامبەردا بە رێژەیەکی کەمتر و بە 31.1% بارسێلۆنای بۆ بردنەوەی یارییەکە دیاریکردووە. هاوکات رێژەی یەکسانبوون بە پێی پێشبینی زیرەکیی دەستکرد  23.6% بوو.

پێشبینییەکەی زیرەکی دەستکرد لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە ریاڵ مەدرید لە یاریگا و لە ناوی هاندەرانیدا یاری دەکات. هاوکات ئەستێرەی یەکەمی تیمەکەی چابی ئەلۆنسۆ، کە کیلیان ئێمباپیە لە باشترین دۆخی خۆیدایە، بەجۆرێک لە 12یاری ئەم وەرزەی یانەکەیدا، چیرۆکی 15 گۆڵ و 2 ئەسیستی نووسیوەتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی