لە 8 مانگدا 76 هەزار ڕووداوی هاتوچۆ بە ماتۆڕسکیل لە تورکیا و باکووری کوردستان تۆمار کراون

#ماتۆڕسکیل#ڕووداوی هاتوچۆ#تورکیا#باکووری کوردستان
5 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 5 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • بەپێی ئامارەکان هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ هەشت مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە ڕێژەی 17% زیادیان کردووە.
Primary Asset

سبەی

لەگەڵ زیادبوونی خێرای ژمارەی ماتۆڕسکیل لە تورکیا و باکووری کوردستان، ڕووداوەکانی هاتووچۆش بەهۆی شۆفێریکردنی بێمۆڵەت و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە. 

تەنها لە 8 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 76,162ڕووداوی ماتۆڕسکیل تۆمارکراون و بەم هۆیەیشەوە چەندین کەس بریندار بوون، یان گیانیان لەدەست داوە.

 بەپێی ئەم ئامارانە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە ماتۆڕسکیل، بە بەراورد بە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو 17% زیادی کردووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی هاتووچۆی پۆلیس و جەندرمە، لە کۆی ئەو 76,162ڕووداوەی کە لە 8 مانگی ئەمساڵدا ڕوویانداوە، 71,604 ڕووداویان لەو ناوچانە بووە کە پۆلیس لێیان بەرپرسە (بە گشتی شارەکان)، و 4,558 ڕووداویشیان لە ناوچەکانی ژێر بەرپرسیارێتیی جەندرمە بووە (ناوچەکانی دەرەوەی شار).

زۆرترین ڕووداو لە هاویندا تۆمار کراون

ئامارەکان دەریدەخەن زۆترین ڕووداوەکان لە وەرزی هاویندا تۆمار کراون.

لە مانگی ئاب 12,655، لە تەمموز 12,067ڕووداو و حوزەیران 11,082ڕووداو تۆمار کراون. 

لە بەرامبەردا، کەمترین ڕووداو لە مانگی شوباتدا تۆمار کراوە لەو مانگەدا تەنها 5,556ڕووداو تۆمار کراون.

ئەمە لە کاتێکدایە 8 مانگی یەکەمی 2024، لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان 65,291 ڕووداوی هاتوچۆ بە ماتۆڕسکیل تۆمار کرابوون. 

ئەوکاتیش لە مانگی ئابدا زۆرترین ڕووداو تۆمار کرابوو و ژمارەیان  10,493 بوو. هەروەها لە تەمموز 10,101 و حوزەیران 9,701 ڕووداو تۆمار کرابوون. کەمترین ڕووداویش لە شوباتی پاردا بوو کە 2,053 حاڵەت بوو. 

بەپێی ئامارەکان هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ هەشت مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە ڕێژەی 17% زیادیان کردووە. 

ماتۆڕسکیلەکانی تورکیا و باکووری کوردستان

بەپێی دوایین ئامارەکان تا مانگی ئابی 2025، ژمارەی ماتۆڕسکیلە تۆمارکراوەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان 6.7 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئەمەش وا دەکات کە ماتۆڕسکیلەکان نزیکەی 20.8%ی کۆی گشتیی ئۆتۆمبێل و ئامێرە گواستنەوەکان پێکبهێنن. 

خواست لەسەر ماتۆڕسکیل بەشێوەیەکی ئەوەندە خێرا زیادی کردووە، لە مانگی تەمموزی 2025دا، بۆ یەکەمجار فرۆشی ماتۆڕسکیلی نوێ (114,008 ماتۆڕسکیل) لە فرۆشی ئۆتۆمبێلی نوێ زیاتر بوو، ئەمەش نیشانەی گەشەیەکی بەرچاوی ئەم کەرتەیە.

لەسەر ئاستی جیهان، تورکیا لە ڕووی فرۆشی ساڵانەی ماتۆڕسکیلەوە یەکێکە لە 10 بازاڕە هەرە گەورەکە، بەجۆرێک لە ساڵی 2024دا زیاتر لە 1.16 ملیۆن ماتۆڕسکلی نوێی تێدا فرۆشرا. 

بەڵام، لە ڕووی کۆی گشتیی ژمارەی ماتۆڕسکیل و ڕێژەی خاوەندارێتییەوە، ناچێتە ڕیزی وڵاتانی پێشەنگەوە. وڵاتانی ئاسیا وەک ڤێتنام (زیاتر لە 77 ملیۆن) و ئەندەنوسیا (نزیکەی 80 ملیۆن) بە جیاوازییەکی زۆر لە پێشەوەن، چونکە لەوێ ماتۆڕسکیل وەک ئامرازی سەرەکیی گواستنەوەی ڕۆژانە بەکاردێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی