قەرەیلان: بەبێ ئازادی جەستەیی ئۆجەلان ئاشتی بەدی نایات

#ئۆجەلان#قەرەیلان#ئاشتی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 3 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • موراد قەرەیلان فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند: ئەگەر ئۆجەلان ئازاد نەبێت و زیندانەکان پڕبن، گەریلا چۆن چەک دانێت؟ خوشک و برایەتی گەلانی کورد و تورک چۆن بەدی دێت؟ ئاشتی ناوخۆیی کە باسی دەکەین چۆن بەدی دێت؟ ئایا بنیاتنەری ئاشتی لە زینداندا بێت و ئاشتی ڕاستەقینە بەدی دێت؟
Primary Asset

سبەی

موراد قەرەیلان فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند: ئەگەر ئۆجەلان ئازاد نەبێت و زیندانەکان پڕبن، گەریلا چۆن چەک دانێت؟ خوشک و برایەتی گەلانی کورد و تورک چۆن بەدی دێت؟ ئاشتی ناوخۆیی کە باسی دەکەین چۆن بەدی دێت؟ ئایا بنیاتنەری ئاشتی لە زینداندا بێت و ئاشتی ڕاستەقینە بەدی دێت؟

فەرماندەی گشتی هەپەگە ئامادەیی خۆیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی نیشاندا و ووتی: "ئێمەش بۆ ئەمە ئامادەین، بەڵام پرسی کورد، پرسێکی سەد ساڵەیە. سەرەتا پێویستی بە دڵسۆزییە، پێویستی بە متمانەیە، هەنگاوی گەورەی دەوێت، بەڵام دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا پراکتیک و هەوڵێکی بەم شێوەیەی نیشان نەداوە. چاودێری دەکەین ئایا بەڕاستی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک دەیانەوێت ئەم پرسە مەزنە چارەسەر بکەن یان نا؟"

بۆ ئەوەش دوو هەنگاوی سەرەکی بە مەرج دانا بۆ چارەسەریی: یەکەم، دەبێت ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد ببێت. دووەم، دەبێت چاند و زمانی کوردی ئازاد بێت، یەکسانی کەلتووریش بەدی بهێنرێت.

موراد قەرەیلان لەو پەیامەیدا بۆ 33ـهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی چاندی کوردی کە بە بەشداربوونی هەزاران کەس لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا ڕێکخراوە، جەختی کردەوە ئازادی ئاپۆ ئازادی کەسێک نییە؛ وەک هەموو گەل و هەڤاڵان، ئازادی خۆمان لە ئازادی ئاپۆدا دەبینین. چونکە بۆ ئێمە شوناس و ئەندازیاری ئەم پرۆسەیەیە. 

ئاماژەی بەوەکرد، کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان دامەزراوە بۆ ئەم خەباتە، بۆ ئەم پرۆسەیە دامەزراوە، بەڵام هەوڵ دەدەن ئەو کەسەی پەرەی بەم پرۆسەیە داوە و بناخەی داناوە دووربخەنەوە. ئەگەر کۆمیسیۆنێک بۆ ئەم پرۆسەیە دامەزرابێت، دەبێت لەگەڵ ئەندازیاری ئەم پرۆسەیە کۆببیتەوە. 

وتیشی :"ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، هیچ شتێک بەدی نایەت. دەبێت هەموو کەسێک ئەمە بزانێت ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت و زیندانەکان پڕبن، گەریلا چۆن چەک دانێت؟ خوشک-برایەتی گەلانی کورد و تورک چۆن بەدی دێت؟ ئاشتی ناوخۆیی کە باسی دەکەین چۆن بەدی دێت؟ هەم ئەمە دەبێت، هەمیش بنیاتنەری ئاشتی لە زینداندا بێت و ئاشتی ڕاستەقینە بەدی دێت! ئەمە چۆن بەدی دێت! ڕوونە ئەمە بەم شێوەیە نابێت."

موراد قەرەیلان جارێکی تر جەختی کردەوە، سەرەتا دەبێت ئۆجەلان ئازاد بێت، قەدەغەکردنەکان هەڵبگیرێن. بەم شێوەیە دەتوانین خوشک - برایەتی ڕاستەقینە پەرە پێبدەین، ئاشتی ڕاستەقینە بەدی بهێنین. ئێمە بۆ ئەمە ئامادەین.

فەرماندەی هەپەگە، دەڵێت: دەبێت هەموو بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا و هەموو کەسانی پەیوەندیدار بزانن تائێستا سوێندمان لەسەر چەک دەخوارد، بەڵام لە 11ـی تەمموزدا بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ بەسێ هۆزات هەنگاوێکی گرنگ نرا چەکمان سووتاند، ئەمە شتێکی ئاسان نییە گەر بەشێوەیەکی ستراتیژییەوە لەم پرۆسەیە نزیک نەبووینایەتەوە، ئەوەمان نەدەکرد. هەربۆیە هەمووکەسێک بە تایبەتی دەوڵەتی تورکیا دەبێت جدیەتمان ببینن.

قەرەیلان دەڵێت: لەم کاتەدا کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە دوای دوو رۆژی دیکە کۆدەبێتەوە، تاوتوێی بابەتی "مافی هیوا" دەکات، گەر ئەنجوومەنی ئەورووپا دەیەوێت ئاشتی پێکبێت و کۆتای بە شەڕ و کوشتن بێت، دەبێت بە بەرپرسیارێتییەکانی هەستێت. لە پێناو ئاشتییدا هەنگاوی ئەرێنی بنێنن، لەگەڵ ئازادی جەستەیی ئۆجەلان و دابینکردنی مافی هیوادا سەردەمێکی نوێ لە هەرێمەکەدا دەست پێدەکات.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا موراد قەرەیلان رایگەیاند: کەوتووینەتە سەردەمێکی زۆر گرنگ، لە ئێستادا ڕوون نییە ئەم پرۆسەیە چۆن بەرەو پێش دەچێت، پێویستە بۆ هەموو بارودۆخێک ئامادە بین. بەڵام بەر لە هەر شتێک پێویستە هەنگاوی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئاپۆ پێشبخەین. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی