تەکنەلۆجیای خەم؛ گەنجێک بۆ گوێگرتن لە دەنگی باوکی کۆچکردووی روو لە زیرەکی دەستکرد دەکات

#زیرەکى دەستکرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • بازاڕی تەکنەلۆجیاکانی AI، کە بۆ یارمەتیدانی خەڵک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئازارەکانی لەدەستدانی کەسێکی ئازیزیان داڕێژراون، کە بە "تەکنەلۆژیای خەم" ناسراوە، لەم ساڵانەی دواییدا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
Primary Asset

سبەى

دیێگۆ فێلیکسى بەرازیلى هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد جارێکی دیکە گوێی لە دەنگی باوکی کۆچکردووی ببێتەوە، تا ئەو کاتەی زیرەکی دەستکرد (AI) توانی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ئەو کارە بکات. ئەو بەم شێوەیە وەسفی دەکات "تۆنی دەنگەکە ئەوەندە تەواو و بێ کەموکوڕییە، نزیکە وەک ئەوە وایە لێرە بێت".

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو باوکی لەناکاو کۆچی دوایی کرد، دۆس سانتۆسی تەمەن 39 ساڵ، وتی هیچ شتێکی نییە کە "بەراستی باوکی بیربخاتەوە". بەڵام پەیامێکی دەنگی هەبوو، کە باوکی لە نەخۆشخانەکەیەوە بۆی ناردبوو.

لە مانگی تەمموزی رابردوودا، دۆس سانتۆس رووی لە کۆمپانیای ئێلێڤن لابس کرد، کە خاوەنی پلاتفۆرمی دروستکردنی دەنگی AIیە و لە ساڵی 2022  دامەزراوە، ئەوان پەیامی نوێییان بە دەنگی باوکییەوە بۆ دروستکرد.

دەنگی باوکی هەروەک چۆن لە کاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییە ئاساییەکانیان دەهات. سڵاو کوڕم چۆنیت؟ دەشڵێت "ماچت بۆ دەنێرم. خۆشم دەوێی".

بنەماڵەکەی دۆس سانتۆس سەرەتا رەخنەیان هەبوو سەبارەت بە بەکارهێنانی AI بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ باوکی کۆچکردووی، بەڵام دەڵێت دواتر بڕیارەکەیان قبوڵکردووە.

ئەزموونی دۆس سانتۆس رەنگدانەوەی رەوتێکی گەشەسەندووە بۆ بەکارهێنانی AI ، نەک تەنها بۆ دروستکردنی کەسایەتی دیجیتاڵی کە لە کەسانی راستەقینە دەچێت، بەڵکو بۆ ھاوشێوەکردنی ئەو کەسانەی کە مردوون.

بازاڕی تەکنەلۆجیاکانی AI، کە بۆ یارمەتیدانی خەڵک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئازارەکانی لەدەستدانی کەسێکی ئازیزیان داڕێژراون، کە بە "تەکنەلۆژیای خەم" ناسراوە، لەم ساڵانەی دواییدا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەندی لانگفۆرد، بەڕێوەبەری رێکخراوی خێرخوازی کروز کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، دەڵێت هێشتا زووە بۆ دەرئەنجامی کۆنکرێتی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی AI لەسەر خەم، بەڵام گرنگە بەکارهێنەرانی ئەم تەکنەلۆجیایە بزانن کە "پێویستمان بە هەردووکییان هەیە؛ خەم و ژیان".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی