خەمۆکی پایزی؛ نیشانەکان و چارەسەر

#خەمۆکی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • خەمۆکی پایزی بەزۆری لە دوای هاوین دەستپێدەکات، کاتێک خۆر زووتر ئاوا دەبێت و شەوەکان درێژتر دەبن، تاکو کۆتایی زستان بەردەوام دەبێت.
Primary Asset

سبەى

ئایا لە دەروونناسیدا شتێک هەیە بە ناوی "خەمۆکی پایزی"؟ بەڵێ، خەمۆکی پایزی بەزۆری لە دوای هاوین دەستپێدەکات، کاتێک خۆر زووتر ئاوا دەبێت و شەوەکان درێژتر دەبن، تاکو کۆتایی زستان بەردەوام دەبێت.

هۆکارەکانی خەمۆکی پایزی:

-کورتبوونەوەی رۆژەکان و کەمی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر.

-پێشینەی پێشووی نەخۆشی خەمۆکی گەورە.

نیشانەکانی خەمۆکی پایزی: 

-لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.

-لەدەستدانی وزە و چالاکی.

-دەتوانێت ببێتە هۆی بیرکردنەوەی خۆکوژی.

-خراپبوونی باری دەروونی.

-هەستکردن بە بێ بەهایی.

-خۆ تاوانبارکردنی بەردەوام.

-سەختی خەوتن و نائارامی.

رێگاکانی چارەسەرکردنی خەمۆکی پایزی:

-بەرکەوتن بە تیشکی خۆر.

-پیاسەکردن لەگەڵ هاوڕێیانتدا.

-30 خولەک وەرزشکردن.

-پاراستنی شێوازی ژیانی تەندروست.

- تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی بەرز.

-دوور بکەوەرەوە لە تەنیا بوون.

ئایا دەرمان هەیە بۆ چارەسەری خەمۆکی پایزی؟

بەڵێ، دەرمان هەیە بۆ چارەسەری خەمۆکیی پایزی، بەڵام بە راوێژکردن بە پزیشک.

ئەو خواردنانەی بەسودن بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکیی پایزی:

سەوزە و میوە و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر وەکو گوێز، توو، هەنار، شوکولاتەی تۆخ، قاوە، چای سەوز، نەعنا، ئۆریگانۆ، ماست، کەرە و ماسی.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی