سوودەکانی سپێناخ بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان

#سپێناخ#دڵ#خوێنبەر#تەندروستی
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • سپێناخ سەوزەیەکی گەڵادارە و دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان. پرۆتین، ئاسن، ڤیتامین، کانزاکان و رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سی تێدایە، جگە لە سوودەکانی بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، سوودی هەیە بۆ پێست و قژ و تەندروستی گشتی و تەندروستی ئێسک.
Primary Asset

سبەی

سپێناخ سەوزەیەکی گەڵادارە و دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان. پرۆتین، ئاسن، ڤیتامین، کانزاکان و رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سی تێدایە، جگە لە سوودەکانی بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، سوودی هەیە بۆ پێست و قژ و تەندروستی گشتی و تەندروستی ئێسک.

خواردنی بەردەوامی سپێناخ، مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەم دەکاتەوە. کاریگەرییە تەندروستییەکانی سپێناخ چییە و چۆن دەتوانین بە دروستی بیخۆین؟ بۆچی سپێناخ هێندە بەسوودە بۆ دڵ؟

سپێناخ بە سوودە بۆ دڵ، چونکە پۆتاسیۆمی تێدایە، کە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی سۆدیۆم سنووردار دەکات و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، ئەوەش وادەکات فشار لەسەر دڵ کەمببێتەوە. قاپێکی بچووک سپێناخ 24%ـی پێویستی رۆژانەی پۆتاسیۆم دابین دەکات.

جگە لەوەش سپێناخ دەوڵەمەندە بە نیتراتی سروشتی، کە دەگۆڕێت بۆ نیتریک ئەکسید لە لەشدا، ئەمەش دەبێتە هۆی فراوانبوونی خوێنبەرەکان و سوڕی خوێن باشتر دەکات و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

هەروەها سپێناخ ترشی فۆلیکی تێدایە، کە ئاستی هۆمۆسیستئین کەمدەکاتەوە، (ترشە ئەمینییەک کە زیان بە دیواری خوێنبەرەکان دەگەیەنێت و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات).

هەر بۆیە پزیشکان و پسپۆڕانی خۆراک پێشنیازی ئەوە دەکەن سپێناخ بۆ ژەمەکان زیادبکرێت، چونکە جگە لە تامە خۆشەکەی، دڵیش دەپارێزێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی