ئایندەی زیرەکی دەستکرد لە نێوان گەشبینی و ئاڵنگارییەکاندا

#زیرەکی دەستکرد#ئۆپن ئەی ئای
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • بەڕێوەبەری کۆمپانی ئۆپن ئەی ئای، پێوایە زیرەکی دەستکرد رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە داڕشتنی داهاتوو، ئەم تەکنەلۆجیایە نزیکەی هەموو لایەنەکانی ژیانی رۆژانەمان دەگۆڕێت. دان بەو ئاڵنگاری و مەترسیانەدا دەدەنێت، کە رەنگە لەم "سەردەمە نوێیەدا" رووبەڕوومان ببێتەوە.
Primary Asset

سبەی

بەڕێوەبەری کۆمپانی ئۆپن ئەی ئای، پێوایە زیرەکی دەستکرد رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە داڕشتنی داهاتوو، ئەم تەکنەلۆجیایە نزیکەی هەموو لایەنەکانی ژیانی رۆژانەمان دەگۆڕێت. دان بەو ئاڵنگاری و مەترسیانەدا دەدەنێت، کە رەنگە لەم "سەردەمە نوێیەدا" رووبەڕوومان ببێتەوە.

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپن ئای لە وتارێکیدا بەناوی "دیدێک بۆ داهاتووی زیرەکی دەستکرد" دیدگای گەشبینانەی خۆی بۆ داهاتووی زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان دەخاتەڕوو. 

تەکنەلۆجیای AI بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانمان، لە زۆرێک لە پیشەسازییەکاندا بەکاردەهێنرێت، بەڵام داهاتووی ئەم تەکنەلۆجیایە تا ئێستا جێی مشتومڕە. لە ژێر رۆشنایی ئەم پێشکەوتنە خێرایەدا، سام ئاڵتمان لە بابەتەکەیدا پێشبینی داهاتوو دەکات، تیشک دەخاتە سەر دیدگای خۆی، کە چۆن زیرەکی دەستکرد دەتوانێت بوارە جۆراوجۆرەکان بە شێوەیەکی ریشەیی بگۆڕێت، لە پەروەردەوە بۆ پزیشکی تا پێشکەوتنی زانست.

ئاڵتمان؛ گەشبینی بەڵام بە وریاییەوە

ئاڵتمان لە وتارەکەیدا گەشبینی گەورەی خۆی بەرامبەر بە زیرەکی دەستکرد ناشارێتەوە، پێی وایە ئەم بوارە مرۆڤایەتی بەرەو ئاستێکی نوێی خۆشگوزەرانی دەبات. ئاڵتمان دەڵێت لە دەیەکانی داهاتوودا دەتوانین ئەو دەستکەوتانە بەدەست بهێنین کە پێشتر بە ئەستەم ناودەبرا. دەڵێت ئەم تەکنەلۆجیایە رووخساری جیهان بە شێوەیەکی بێ وێنە دەگۆڕێت.

یەکێک لە گرنگترین خاڵەکان کە ئاڵتمان دەیوروژێنێت، توانای زیرەکی دەستکردە کە لە بنەڕەتدا ژیانی رۆژانەمان باشتر بکات. بۆ نمونە هاوکاری هەر کەسێک بکات لە بوارە جیاجیاکاندا. 

ئاڵتمان خەیاڵی ئەوە دەکات، کە خوێندکاران بە هەر زمانێک و بە هەر خێراییەکی پێویستیان بێت، رێنمایی وەردەگرن. لەگەڵ ئەوەشدا زیرەکی دەستکرد بۆ ئاسانکاری چاودێری پزیشکی و تەنانەت خێراکردنی توێژینەوەی زانستیش بەکاربهێنرێت.

ئاڵنگاری و مەترسییەکان

ئاڵتمان ئەو ئاڵنگاری و مەترسیانە لەبیر ناکات، کە ئەم سەردەمە نوێیە هەڵیگرتووە. دان بەوەدابنێت کە داهاتی زیرەکی دەستکرد گۆڕانکارییەکی بەرچاوی لە بازاڕی کاردا هەیە، رەنگە هەندێک کار بگۆڕدرێن یان ڕێکبخرێن، بۆ ئەوەی لەگەڵ سەردەمی نوێدا بگونجێت. 

زیرەکی دەستکرد دەرفەتە ناوازەکە

لەکۆتایی بابەتەکەدا ئاڵتمان دەڵێت: دەبێت ئەم پێشکەوتنە لە زیرەکی دەستکردا، لەگەڵ بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیدا یەکبگرێتەوە. بەڵام پرسیارەکە هەر دەمێنێتەوە: ئایا جیهان دەتوانێت سوود لەم دەرفەتە ناوازەیە بۆ گەشەندنی زیاتر وەربگرێت؟ یان مەترسییەکان وامان لێدەکات بیر لەم گەشتە تەکنیکییە بکەینەوە؟

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی