عێراق هەشتەم بەرهەمهێنەری بامیەیە لە جیهاندا

#بامێ#عێراق#بەرهەمهێنان#ریزبەندی یەکەمەکان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش یەک کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
بەهادین عەلی
پوختە :
  • عێراق لە ریزبەندی هەشتەمی جیهاندایە لە نێو گەورەترین بەرهەمهێنەرانی بامیە و لەنێو 10 وڵاتی سەرەکی ئەم بەرهەمە دادەنرێت.
Primary Asset

سبەی

عێراق لە ریزبەندی هەشتەمی جیهاندایە لە نێو گەورەترین بەرهەمهێنەرانی بامیە و لەنێو 10 وڵاتی سەرەکی ئەم بەرهەمە دادەنرێت.

بەپێی پێگەی atlasbig، هیندستان لە پێشەنگی لیستی گەورەترین بەرهەمهێنەرانی بامیەدایە، کە کۆی بەرهەمهێنانی ساڵانە نزیکەی 6.4 ملیۆن تۆنە.

نایجیریا بە بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن و 900 هەزار تۆن لە ریزبەندی دووەمی لیستەکەدایە، مالی بە بەرهەمهێنانی 669 هەزار تۆن لە پلەی سێیەمدایە. سودان بە بەرهەمهێنانی 322 هەزار تۆن لە ریزبەندی چوارەمدایە و پاکستانیش بە بەرهەمهێنانی 263 هەزار تۆن لە پلەی پێنجەمدایە.

کۆتدیڤوار بە بەرهەمهێنانی 193 هەزار تۆن لە پلەی شەشەمی ریزبەندیەکەدا دێت و نەیجەر بە بەرهەمهێنانی 132 هەزار تۆن پلەی حەوتەمی گرتووە.

هەرچی عێراقە بە بەرهەمهێنانی ساڵانەی 93 هەزار تۆن لە پلەی هەشتەمدایە و پێش کامیرۆن کەوتووە، کە ساڵانە 84 هەزار تۆن بامیە دەخاتەبازاڕەکانەوە، لە کۆتاییشدا میسر بە بەرهەمهێنانی ساڵانەی 82 هەزار تۆن لە پلەی دەیەمدایە.

بەپێی ئاماری رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) ، ساڵانە بەرهەمی بامیەی جیهانی دەگاتە 11 ملیۆن و 500 هەزار تۆن، پێشبینیش دەکرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی جیهانییەوە، ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییە بەرزبێتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی