ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بەراوردی نێوان ئەنچیلۆتی و ئەلۆنسۆ دەکات

#چوامینی#ریاڵ مەدرید#چاپی ئەلۆنسۆ#کارلۆ ئەنچیلۆتی
2 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
بەهادین عەلی
پوختە :
  • ئۆریلیان چوامینی یاریزانی فەرەنسی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، ستایشی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری پێشووی یانەکەی و چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ئێستا دەکات، نایشارێتەوە شێوازی یاریکردنی تیمەکە لەسەردەمی راهێنەرە ئیسپانیەکەدا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە.
Primary Asset

سبەی

ئۆریلیان چوامینی یاریزانی فەرەنسی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، ستایشی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری پێشووی یانەکەی و چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ئێستا دەکات، نایشارێتەوە شێوازی یاریکردنی تیمەکە لەسەردەمی راهێنەرە ئیسپانیەکەدا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە. 

لە وەڵامی پرسیاری بەراوردکاری لە نێوان راهێنەری پێشوو و ئێستای ریاڵ مەدرید، چوامینی وتوویەتی: لەگەڵ کارلۆدا زۆر سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، ئەو یەکێکە لە باشترین راهێنەرەکانی مێژوو، بەڵام چابی داوامان لێدەکات کاری جیاواز بکەین؛ ئەو دیدگایەکی جیاوازی هەیە.

ئەستێرە فەرەنسیەکە وتوویشیەتی: ئێمە لەگەڵ هەموو یارییەکدا بەرەوپێش دەچین، هەوڵدەدەین ئەوەی چابی لە یارییەکاندا دەیەوێت بەدەستیبهێنین.

چوامینی ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ چابی وەک تیم و تاکە کەسیش پێشدەکەوین، هەمووان لە ژێر راهێنەرایەتی ئەو راهێنەرەدا، هەست بە ئاسوودەیی دەکەن.

لەکۆتاییدا رایگەیاند: لەم وەرزەدا دەیانەوێت هەموو شتێک بەدەستبهێنن، ئەگەریش لەسەر ئاستی ئێستاش بەردەوام بن، ئەوا چانسێکی باشيان هەیە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی