نەتەنیاهۆ و روبیۆ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ
سبەی
دوای سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی ئەمەریکا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کرد و پەسنی هەماهەنگییەکانی ئەمەریکای کرد لە شەڕی 12 رۆژەی لەگەڵ ئێران.
نەتەنیاهۆ بەشێوەی تایبەتی خۆی پەسنی ترەمپی کرد و رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ باشترین هاوڕێی ئیسرائیلە لە کۆشکی سپی."
دواتر مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: لەگەڵ ئیسرائیل پێکەوە رووبەڕووی ئێران بووینەوە،" هەروەها وتیشی: "بەرنامە موشەکی و ئەتۆمییەکەی ئێران تەنها مەترسی نییە لەسەر ئیسرائیل و ئەمەریکا، بەڵکو مەترسییە لەسەر هەموو جیهان."
سەبارەت بە دۆخی دانیشتووانی غەززە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتی: "خەڵکی غەززە بارمتەی دەستی حەماسن،" هەروەها وتی: "حەماس دەبێت چەک دابنێت و هەموو بارمتەکان ئازاد بکەن، ئەوەش لە پێناو ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی کەرتی غەززە."
سەبارەت بە هێرشەکەی قەتەر و پەیوەندی بە ئەمەریکاوە نەتەنیاهۆ وتی: "هێرشەکەی قەتەر کارێکی تەواو سەربەخۆی ئیسرائیل بوو."
سەبارەت بە هەمان پرس پرسیار لە روبیۆ کرا، ئەویش رایگەیاند، "سەرنجی ئەوان لەسەر ئەوە ئێستا چی روودەدات."
لە وەڵامی رۆژنامەنوسێکدا کە ئایا ئیسرائیل هێرشی دیکە دەکاتە سەر سەرکردەکانی حەماس لە وڵانی دیکە، نەتەنیاهۆ رایگەیاند، "هێچ سەرکردەیەکەی حەماس پارێزبەندی نییە لە هەرکوێ بێت."
سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەکانی شاری غەززە، نەتەنیاهۆ رەتی کردەوە بە ئامانجگرتنی باڵەخانەکان بۆ ترساندنی دانیشتوانی غەززە بێت و وتی: "پێشتر دانیشتوانی باڵەخانەکان ئاگادار دەکەینەوە باڵەخانەکان بەجێبهێڵن، پاشان بە ئامانجی دەگرین، بەڵام حەماس رێگریی لە خەڵکی دەکات باڵەخانەکان بەجێبهێڵن و وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنێت."
رۆبیۆ و نەتەنیاهۆ جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی نابێت حەوتی ئۆکتۆبەر لەبیر بکرێت، ئەوەی ئێستا لە کەرتی غەززە روودەدات دەرەنجامی هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس و بەدیلگرتنی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیی مەدەنییە.