نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا: روسیا تێکدەشکێنین

#ئەمەریکا#روسیا#ئۆکراینا#کیس کێڵۆگ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • کیس کێڵۆگ، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا: ئەگەر ئێمە -ئەمەریکا- بەشداریی شەڕەکە بکەین لە رووی سەربازییەوە دەتوانن روسیا تێکبشکێنین
  • دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر وڵاتانی ناتۆ فشاری زیاتریان بۆ سەر روسیا دەوێت، دەبێت کڕینی نەوت لە روسیا رابگرن
Primary Asset

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا

سبەی

ئومێدێک نییە بۆ راگرتنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراینا. دوای بەزاندنی ئاسمانی پۆڵەندا و رۆمانیا لەلایەن درۆنەکانی روسییاوە، ناکۆکییەکانی نێوان مۆسکۆ و ناتۆی قوڵتر کردووەتەوە، ئەمەریکییەکانیش نیگەرانن لە جوڵەکانی ئەمدواییانەی روسیا و بە توندی قسە لەسەر سزادانی روسیا دەکەن.

ئەمەریکا داوای راگرتنی کڕینی نەوتی روسیا دەکات لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، رایگەیاند، "ئەگەر وڵاتانی ناتۆ فشاری زیاتریان بۆ سەر روسیا دەوێت، دەبێت کڕینی نەوت لە روسیا رابگرن." 

بارودۆخەکە قورسە بۆ روسیا، پێشبینی ناکرێت بەمزووانە رێککەوتنی ئاگربەست ئەنجامبدرێت، بۆیە ئەمەریکا هەڕەشەکانی دەستپێکردووە بۆ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی روسیا لە ئەگەری بەردەوامی شەڕ.

سەبارەت بە سەپاندنی ئابڵوقەی ئابووری زیاتری ئەمەریکا لەسەر روسیا، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، رایگەیاند، "ئابڵوقەکانی ئەمەریکا بۆ سەر روسیا ئامادەیە، سەرۆک ترەمپ بڕیار دەدات لەسەر سەپاندنی."

سەبارەت بە وڵاتانی ئەوروپاش روبیۆ رایگەیاند، "هێشتا وڵاتانی ئەوروپا کڕیاری بەرهەمەکانی روسیان، لە نێویاندا نەوت، سەرۆک ترەمپ ئاڵنگاریی هاوبەشەکانمان لە ئەوروپا دەکات کە خۆیان ئابڵوقە بە سەر روسیادا بسەپێنن کە داوا لە ئێمە دەکەن بەسەریاندا بسەپێنن."

وا دەردەکەوێت، روسیاش لەلای خۆیەوە مل بۆ داواکاریی ئۆکراینییەکان نەدات و بەردەوامی بە شەڕ بدات.

لە ئەگەری بەردەوامی شەڕ و بەشداریی ئەمەریکا لە شەڕ دژی روسیا، کیس کێڵۆگ، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا و روسیا بەشداریی لە سیمینارێکدا کرد رایگەیاند، "بەم نزیکانە لە ئۆڤاڵ ئۆفیسی کۆشکی سپی گفتوگۆمان لەسەر توانا سەربازییەکانی روسیا کرد و لە چیدا زۆر باشن،" هەروەها وتی: "بە ئەو کەسانەم ووت لە ئۆڤاڵ ئۆفیسم ووت: ئەگەر ئێمە -ئەمەریکا- بەشداریی شەڕەکە بکەین لە رووی سەربازییەوە دەتوانن روسیا تێکبشکێنین."

هەروەها لە سیمینارەکە پەسنی توانا سەربازییەکانی ئۆکراینای کرد و رایگەیاند، "پێموانییە کەس لە توانا سەربازییەکانی روسیا بترسێت."

سەبارەت بە بەزاندنی ئاسمانی پۆڵەندا، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا و روسیا وتی: "بە ئەو کارەی روسیا هیڵی سوری ناتۆی بەزاندووە."

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی