سۆمۆ: نەوتی هەرێم تینوێتی بازاڕی ئەوروپا دەشکێنێت

#نەوت#هەرێم#هەناردەکردن#سۆمۆ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 28 خولەک نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند: سەرجەم گرێبەستەکانیان لەگەڵ کڕیارانی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواو کردووە
  • دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی بۆ بازاڕی تینووی ئەوروپا بۆ نەوت
  • چاوەڕوانی کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێمن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
Primary Asset

سبەی

کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند: سەرجەم گرێبەستەکانیان لەگەڵ کڕیارانی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواو کردووە، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی بۆ بازاڕی تینووی ئەوروپا بۆ نەوت و چاوەڕوانی کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێمن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

عەلی نەزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی راگەیاندووە: ئەوەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ماوەتەوە لەسەری رێککەوتن، میکانیزمی کارکردن و دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی هەناردەی نەوتە.

ئاماژەی بەوەکرد؛ وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لەیەک چوارچێوەدا کاردەکەن، کە نەوت موڵکی عێراقییەکانە، ئەوەی ماوەتەوە پەیوەندی بە سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکانەوەیە.
بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ رایگەیاند: حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان نەوت پێویستیان بە تەواوکردنی میکانیزمی یاسای بودجەیە، بۆ ئەوەش پێشکەوتنی باشیان بەدەستهێناوە، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەی جەیهانی تورکیا و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بە فەرمی.

بەوتەی شەتری، نەوتی خامی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان، ئێستا هەناردە ناکرێت، بەڵکو بۆ ناوخۆی بەکاردەهێنرێت، کاردەکەن بەپێی یاسای بودجەی گشتی 2025، بۆ ئەوەی ئەو بڕەی کە زیادەیە لە پێداویستی ناوخۆ هەناردە بکرێت.

بەڕێوەبەری سۆمۆ رایگەیاند: سەرجەم گرێبەستەکان و پابەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا و کڕیارەکانی نەوت تەواو کردووە، ئامادەن بۆ پێشوازیی لەو بڕە نەوتەی کە لەلایەن کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان و حکومەتی هەرێمەوە دەنێردرێت بۆ فرۆشتن.

عەلی نەزار، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن ناوبانگی عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی نەوت بۆ بازاڕی ئەوروپا دەگەڕێنێتەوە، کە تینووی ئەم جۆرە نەوتە بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی روسیا و ئەوروپا، بەو پێیەی نەوتی عێراق بە لێکچوونی لەگەڵ نەوتی روسیا جیادەکرێتەوە".

وتیشی: "تا ئێستا سۆمۆ هیچ بڕە نەوتێکی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم وەرنەگرتووە، پەیوەندی گرێبەستیش لەنێوان وەزارەت لە کوردستان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان ماوەتەوە". الوزارة في كردستان والشركات المنتجة".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی