ژاپۆن کارەبا لە بۆشایی ئاسمانەوە رادەکێشێت

#ژاپۆن#کارەبا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • لە ئێستادا پێشبڕکێیەکی جیهانیی بەتایبەتی لە نێوان چین و ئەڵمانیا لە ئارادایە و ئەو دوو وڵاتە سەرقاڵی پەرەپێدانی پڕۆژەی هاوشێوەن. پێشبینی دەکرێت وزەی خۆری بۆشایی ئاسمان 13 هێندەی وزەی خۆری زەوی بەهێزتر بێت، بەڵام هێشتا پرۆژەکان لە قۆناغی سەرەتاییدان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە مرۆڤ لە دەیەکانی داهاتوودا دەتوانێت زیاتر دەستی بە وزەی پاک بگات.
Primary Asset

سبەى

ژاپۆن پڕۆژەی "OHISAMA"ی بۆ گواستنەوەی وزەی خۆر لە بۆشایی ئاسمانەوە بۆ زەوی بەبێ وایەر راگەیاند، پرۆژەکە رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە، لە قۆناغی یەکەمیشدا توانای سەرەتایی 1 کیلۆ وات دەبێت، کە دەتوانێت ئامێڕیکی بچووکی ناوماڵ کار پێبکات.

پرۆژەکە بەمشێوەیەیە، کە مانگێکی دەستکردێکی بچووک (180 کیلۆگرام) رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت لە بەرزی 400 کم، کە بە پانێڵی وەرگرتنی وزەی خۆر رووپۆشکرابێت.

پانێلەکان وزە وەردەگرن و دواتر لە رێگەی مایکرۆوەیڤەوە دەیگوازێتەوە بۆ وێستگەیەکی وەرگرتن لەسەر زەوی.

توانای سەرەتایی پرۆژەکە 1 کیلۆواتە (بەسە بۆ ئامێرێکی بچووکی ناوماڵ)، واتە لە قۆناغی سەرەتادا گەیشتنە بە ئامانجی ناردنی وەزەی کارەبا بە بێ وایەر.

دیارترین سوودەکانی پرۆژەکە ئەوەیە، کە وزەی خاوێن بەردەست دەخات بەبێ کاریگەری کەشوهەوای زەوی و هەروەها بەبێ داگیرکردنی رووبەڕیکی زۆر، بەتایبەتی کە ژاپۆن کێشەی کەمی رووبەرە وشکانییەکانی هەیە.

ئاستەنگەکانی پرۆژەکە بریتیە لە تێچووی زۆری هەڵدانی موشەک و بەرهەمهێنان و توانای ئابووری بەرزی درێژخایەن.

لە ئێستادا پێشبڕکێیەکی جیهانیی بەتایبەتی لە نێوان چین و ئەڵمانیا لە ئارادایە و ئەو دوو وڵاتە سەرقاڵی پەرەپێدانی پڕۆژەی هاوشێوەن. پێشبینی دەکرێت وزەی خۆری بۆشایی ئاسمان 13 هێندەی وزەی خۆری زەوی بەهێزتر بێت، بەڵام هێشتا پرۆژەکان لە قۆناغی سەرەتاییدان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە مرۆڤ لە دەیەکانی داهاتوودا دەتوانێت زیاتر دەستی بە وزەی پاک بگات.

بیرۆکەی گواستەوەی کارەبا بە بێ وایەر نوێ نییە و لە ساڵی 1891 تێسلای ئەندازیار و زانای بواری فیزیا، چەندان لێکۆڵینەوەی لە کارەبای بێ وایەردا ئەنجامدا. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی