موسا عەنتەر؛ 33 هەمین ساڵیادی تیرۆركردنی قەڵەمێكی كورد لە باكور

#موسا عەنتەر#باکور#تورکیا
8 ڕۆژ لەمەوپێش
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • موسا عەنتەر لە ساڵی 1920 لە نسێبینی باكوری كوردستان لەدایكبوو، نوسەر و رۆژنامەوانێكی چالاكی كورد بوو، بەڵام لە 20 ی ئەیلولی 1992 لە ئامەد تیرۆركرا، دواتر دەركەوت هەواڵگری توركیا تیرۆری كردووە.
Primary Asset

موسا عەنتەر "ئاپێ موسا"

سبەی

33 ساڵ لەمەوبەر، موسا عەنتەر، لە ئامەد و لەلایەن دەستێكی نادیارەوە تیرۆركرا، دواتر دەركەوت دەوڵەتی توركیا تیرۆری كردووە.

موسا عەنتەر لە ساڵی 1920 لە نسێبینی باكوری كوردستان لەدایكبوو، نوسەر و رۆژنامەوانێكی چالاكی كورد بوو، بەڵام لە 20 ی ئەیلولی 1992 لە ئامەد تیرۆركرا، دواتر دەركەوت هەواڵگری توركیا تیرۆری كردووە.

موسا عەنتەر چەندین بەرهەمی چاپكراوی هەبوو، لەوانەش "برینا رەش" ، فەرهەنگا كوردی – توركی، بیرەوەریەكانم، فوڕات دەڕژێتە ناو مەڕمەڕە، چنارا من.

هەریەكە لە پارتی هەرێمە دیموكراتیكەكان (دەبەپە) و پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەم پارتی) لە ٣٣ـەمین ساڵیادی تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس و نووسەر موسا عەنتەر (ئاپێ موسا) لە ڕاگەیاندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، موسا عەنتەر "نەك تەنها ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەوانێكی ڕێزلێگیراوبوو، لە هەمانكاتدا لە كوردستان پێشەنگی ڕاگەیاندنی ئازاد بوو، بە پێنووسە بەهێزەكەی و وتارەكانی بوو بە دەنگی گەلی كورد".

دەبەپە و دەم پارتی هەروەها دەشڵێن “ئاپێ موسا تەنها ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەوانێكی شكۆدار نەبوو، بەڵكو پێشەنگێكی ڕاگەیاندنی ئازادی كوردستان بوو، بە پێنووسە بەهێزەكەی، بە وتارە واقعییەكانی، بوو بە دەنگی گەلی كورد، لە هەمانكاتدا بۆ پاراستنی هەبوون و خۆبوونی گەلی كورد لە دامەزراندنی دامەزراوەكانی زمان، كەلتوور و هونەردا پێشەنگایەتی كرد، هەروەها چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری لەسەر دۆخی گەلی كورد نووسی و لە سیاسەتدا بەشداربوو".

"لە ساڵانی ١٩٩٠دا كاتێك لە كوردستان سیاسەتی لەناوبردن، نكۆڵیكردن و توانەوە ئەنجام دەدرا، ئاپێ موسا بە بوێری حەقیقەتی دەوڵەتی توركی نیشان دەدا و بە جیهانی ڕادەگەیاند، هەروەها تاوەكو كۆتایی ژیانی دەستی لەم حەقیقەتە هەڵنەگرت، لەبەر ئەمەش لە ٢٠ی ئەیلولی ١٩٩٢ لە ئامەد لە لایەن بكوژانی دەوڵەتی توركەوە تیرۆركرا، ئامانج لە تیرۆركردنی ئاپێ موسا شكاندنی پێنووسەكەی و بێدەنگكردنی دەنگی حەقیقەتبوو، بەڵام هەرگیز نەگەشتن بە ئامانجەكانیان.شوێنكەواتوانی ئاپێ موسا، ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندنی ئازادی كورد، پێنووسەكەی ئاپێیان لەسەر زەوی بە جێنەهێشت و تاوەكو ئێستا لە هەر چواربەشی كوردستان و جیهان دەنگی حەقیقەتی گەلی كورد و هەموو بندەستان بەرزدەكەنەوە". دەبەپە و دەم پارتی وا دەڵێن.

لە كۆتایشدا باس لەوەدەكەن "لە كەسێتی ئاپێ موسادا هەموو جەنگاوەرانمان كە لە ڕێگەی حەقیقەتدا شەهیدبوون بە ڕێزداری، خۆشەویستی و پێزانین یاد دەكەینەوە، وەك دەبەپە هەمیشە خاوەندارێتی لە تێكۆشانی ڕاگەیاندنی حەقیقەت دەكەین و دەنگی ڕاستی لە هەموو گۆڕەپانەكان بەرزدەكەینەوە". 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی