لە دەستپێشخەرییە مێژووییەکەی باخچەلییەوە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی "گوێگر"؛ تورکیا پرۆسەی ئاشتی بە کوێ دەگەیەنێت؟

#پرۆسەی ئاشتی#تورکیا#باکووری کوردستان#پەکەکە#ئۆجەلان#باخچەلی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 6 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
ڕاماڵ خونچە
پوختە :
  • ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر دەستپێشخەرییەکەی دەولەت باخچەلی بۆ دەستپێکردن بە قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتی و بە دەمەوەهاتنی ئۆجەلان و پەکەکە بۆ دەستپێشخەرییەکە، کەچی تورکیا یەک هەنگاوی کردەیی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە نەناوە و تاکە کارێک کردبێتی پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانییە کە کاری تەنها بووەتە گوێ گرتن.
Primary Asset

سبەی

وێڕای نزیکبوونەوەی ساڵێک لە دەستپێشخەرییەکەی دەولەت باخچەلی بۆ دەستپێکردن بە قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتی و بە دەمەوەهاتنی ئۆجەلان و پەکەکە بۆ دەستپێشخەرییەکە، کەچی تورکیا یەک هەنگاوی کردەیی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە نەناوە و تاکە کارێک کردبێتی پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانییە کە کاری تەنها بووەتە گوێ گرتن.

سێ ڕۆژی دیکە ساڵێک بەسەر ئەو وێنە مێژووییەدا تێدەپەڕێت کە تێیدا دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا چووە لای پەرلەمانتارانی دەم پارتی و تەوقەی لەگەڵ کردن. ئەم هەنگاوە چاوەڕواننەکراوە، کە دواتر بوو بە دەستپێشخەرییەکی ڕوون بۆ چارەسەریی پرسی کورد، هیوا و گەشبینییەکی گەورەی لە تورکیا و باکووری کوردستاندا دروست کرد. بەڵام ئێستا، دوای ساڵێک لە چاوەڕوانی، پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە: ئایا پرۆسەکە بەڕاستی بەرەوپێش دەچێت، یان لە بازنەی "گوێگرتن"ی بێ ئەنجامدا گیری خواردووە؟

سێ ڕۆژی دیکە، (1ـی تشرینی یەکەمی 2025) ساڵێک بەسەر ئەو وێنە مێژووییەدا تێدەپەڕێت کە تێیدا دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا چووە لای پەرلەمانتارانی دەم پارتی و تەوقەی لەگەڵ کردن. ئەم هەنگاوە چاوەڕواننەکراوە، کە دواتر بوو بە دەستپێشخەرییەکی ڕوون بۆ چارەسەریی پرسی کورد، هیوا و گەشبینییەکی گەورەی لە تورکیا و باکووری کوردستاندا دروست کرد. بەڵام ئێستا، دوای ساڵێک لە چاوەڕوانی، پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە: ئایا پرۆسەکە بەڕاستی بەرەوپێش دەچێت، یان لە بازنەی "گوێگرتن"ی بێ ئەنجامدا گیری خواردووە؟

سێ هەفتەی ڕێک دوای ئەو تەوقە مێژووییە، باخچەلی ئاشکرا ڕایگەیاند کە ئەگەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوا ئامادەن زەمینەسازیی یاسایی بکەن بۆ ئەوەی لە "مافی هیوا" سوودمەند بێت و بە مەرج ئازاد بکرێت. لە بەرامبەردا، لایەنی کوردی بە خێرایی وەڵامی ئەرێنیی دایەوە؛ ئۆجەلان لە پەیامێکیدا داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت، ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایشی بۆ چەکدانانەکە لە لایەن تورکیاوە بە پێویست زانی و پەکەکەش بە فەرمی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی دا.

کاری لیژنە پەرلەمانییەکە.. لە ڕەخساندنی زەمینەسازی یاسایییەوە بۆ بوون بە گوێگرێکی باش

تاکە هەنگاوی کردەیی کە لەلایەن حکومەتەوە نراوە، پێکهێنانی "لیژنەی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" بوو لە پەرلەمانی تورکیا. ئەم لیژنەیە کە دوو مانگە پێک هێندراوە، تاکوو ئێستا 12 کۆبوونەوەی ئەنجام داوە، بەڵام کارەکانی تەنها بریتی بوون لە "گوێگرتن" لە سەرنج و پێشنیازەکانی نوێنەرانی چین و توێژە جیاوازەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم لیژنەیە بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازی یاسایی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە پێک هێندراوە، کەچی وێڕای داواکاری بەردەوامی کورد لەوەی پێویستە لیژنەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆ ببێتەوە، هێشتا نەیتوانیووە هەنگاوێکی لەم جۆرەش بنێت.

لایەنی کوردی، بەتایبەتی دەم پارتی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، پێویستە حکومەت چەند هەنگاوێکی کردەیی بنێت، لەوانە: پێدانی مافی "مافی هیوا" بە ئۆجەلان و ئازادکردنی بە مەرج، خوێندن بە زمانی کوردی، ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و زیندانییانی سیاسیم کۆتاییهێنان بە دانانی قەییوم بۆ شارەوانییەکان.

کەچی وێڕای چەندین جار لە خستنەڕووی ئەم داواکارییانە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا و لیژنە پەرلەمانییەکە هیچ هەنگاوێکی کردەییان بۆ بەدەمەوەهاتنی داواکارییەکان نەناوە. 

وەرزی نوێی پەرلەمان، نیگەرانییەکانی کورد دەڕەوێنێتەوە؟

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانان لە (1ـی تشرینی یەکەمی 2025)دا، پرۆسەی ئاشتی دەکەوێتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەوە. ئایا لیژنە پەرلەمانییەکە لەم وەرزە نوێیەدا پڕۆژەیاساکانی دەخاتەڕوو بۆ ئەوەی لە پەرلەمان پەسەند بکرێن، یان یان هەر ئەو گوێگرە باشە دەبێت؟

شرۆڤەکاران پێیان وایە دوو هۆکاری سەرەکی لەپشت ئەم سستییەی حکومەتەکەی ئاک پارتییەوە:

1. کارتی ڕۆژئاوا: ئەگەری زۆرە ئەنقەرە پرۆسەکە وەک کارتێکی فشار لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕۆژئاوای کوردستان بەکاربهێنێت.

2. حکومەت هێشتا نیگەرانی کاردانەوەی بنکە جەماوەرییە ناسیۆنالیستەکەیەتی و لەوانەیە بیەوێت بە کات کوشتن، وردە وردە کۆمەڵگە بۆ هەنگاوە گەورەکان ئامادە بکات.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی