ئایا هۆکاری زانستی هەیە بۆئەوەی هەندێکمان هەست بە شەرم بکەین؟

#شەرم
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • تالیا ئیلی، مامۆستای جیناتیکی رەفتاری پەرەسەندن لە کۆلێژی کینگ لە لەندەن دەڵێت:"شەرمنی نزیکەی ٪30ی بۆماوەییە، لەکاتێکدا ئەوەی تر ژینگەییە". زۆربەی ئەو شتانەی کە دەیزانین دەربارەی رۆڵی هۆکارە بۆماوەییەکان لە شەرمنیدا، لە توێژینەوەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.
Primary Asset

سبەی

ئایا تەنها بیرکردنەوە لە تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانی دیکە لەرزت بۆ دەنێرێت؟ ئایا هەست بە ماندوێتی جەستەیی و دەروونی دەکەیت لە کاتی قسەکردن لەبەردەم کۆمەڵێک کەسدا؟

ئەگەر هەستت بەم شتانە کرد، بێ ئومێد مەبە؛ تۆ تەنها نیت.

تالیا ئیلی، مامۆستای جیناتیکی رەفتاری پەرەسەندن لە کۆلێژی کینگ لە لەندەن دەڵێت:"شەرمنی نزیکەی ٪30ی بۆماوەییە، لەکاتێکدا ئەوەی تر ژینگەییە". زۆربەی ئەو شتانەی کە دەیزانین دەربارەی رۆڵی هۆکارە بۆماوەییەکان لە شەرمنیدا، لە توێژینەوەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.

لە ماوەی دەیەی رابردوودا یان زیاتر، زانایانی وەک ئێلی دەستیان کردووە بە پشکنینی خودی DNA، هەوڵدەدەن جۆرە بۆماوەییەکان دەستنیشان بکەن، کە رەنگە کاریگەرییان لەسەر کەسایەتی و تەندروستی دەروونی هەبێت.

ئیلی دەڵێت: " پێدەچێت هۆکارە ژینگەییەکان گرنگتر بن لە گەشەکردنی شەرمنیدا". بۆ نموونە منداڵێکی شەرمن لەوانەیە زیاتر لە حەوشەی قوتابخانەدا خۆی گۆشەگیر بکات، سەیری یاریکردنی کەسانی دیکە بکات. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەوانەی کەسایەتییەکی لەو جۆرەیان هەیە، هەست بە ئاسوودەیی زیاتر بکەن کاتێک لە داهاتوودا تەنهان.

بەڵام ئیلی دەڵێت ئەمە بەو مانایە نییە کە شەرمنی " تەنیا بەهۆی جیناتەوە، یان تەنها کاریگەرییە ژینگەییەکان دروست ببێت. ئەوە تێکەڵەیەک لەم دوو هۆکارەیە. هەربۆیە مرۆڤ هەمیشە دەتوانێت ئەم تایبەتمەندییە بگۆڕێت لە رێگەی چارەسەرە دەروونییەکانەوە".

چارەسەری رەفتاری کاریگەرترین رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شەرمنی و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی. ئیلی وا دەڵێت.

مەرجە شەرمنی سیفەتێکی نەرێنی بێت؟

کلۆی فۆستەر، دەروونناسی کلینیکی لە ناوەندی زەبر و دڵەڕاوکێ لە لەندەن دەڵێت، شەرمنی خۆی باو و ئاساییە و کێشە دروست ناکات، مەگەر گەشە نەکات بۆ شتێک کە بە "دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی" ناسراوە.

شتێکی تر کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت ئەوەیە، هەوڵبدەیت سەرنجت لەسەر ئەو شتانە بێت، کە لە دەوروبەرت روودەدەن، نەک تەنها هەستەکانی دڵەڕاوکێی خۆت. بەم شێوەیە دەتوانیت زیاتر سەرنجت لەسەر بینەر بێت نەک خۆت.

هەروەها فۆستەر دەڵێت "هەرچەندە بتوانیت بەشێک بیت لە دۆخە کۆمەڵایەتییەکان، متمانەت بەخۆت زیاتر دەبێت".

ئەمەش واتە گۆڕینی شێوازی نزیکبوونەوەت لە شتەکان بە دەستنیشانکردنی ئەوەی کە زۆرترین لێی دەترسیت لەکاتی کارلێککردن لەگەڵ کەسانی تردا. بەڵام تا زیاتر لە سروشت و سەرچاوەکانی دڵەڕاوکێی خۆت بزانیت، توانای ئەوەت باشتر دەبێت دەست بکەیت بە ئاڵنگاری و رووبەڕووبوونەوەی.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی