زانایان پێشنیازى بژاردەی ئەتۆمی دەکەن بۆ رێگریکردن لەمەترسی پێکدادانى مانگ و ئەستێرەیەک

#مانگ#زەوى#ئەستێرە#
14 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 14 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
بەهادین عەلی
پوختە :
  • لە کاتێکدا ئەم رووداوە تەنها بۆ گەردوونناس و ئارەزومەندانی بۆشایی ئاسمان سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت، بەڵام کاردانەوەکانی زۆر لە دیمەنێکی بینراو لەسەر رووی مانگ درێژدەبنەوە. پێکدادانێکی لەو شێوەیە هەورێکی گەورەی پاشماوە دروست دەکات، کە بە بۆشایی ئاسمانی نزیک زەویدا بڵاودەبێتەوە و هەڕەشە لە مانگە دەستکردەکان و وێستگەکانی بۆشایی ئاسمان و کەشتیوانە گەردونییەکان دەکات.
Primary Asset

سبەى

لە مانگی کانوونی دووەمی 2032دا، رەنگە مانگ گەواهیدەری دیمەنێکی ترسناک بێت، ئەستێرەیەکی بچووک لە رێگادایە بۆ بەرکەوتنى لەگەڵ مانگ. ئەم ئەستێرە بچووکە کە ناوی 2024YR4 بۆ دیاریکراوە، ساڵی رابردوو دۆزرایەوە و سەرەتا وا گریمانە دەکرا، کە ئەگەری بەرکەوتنی لەگەڵ زەویدا هەیە.

بەڵام گەردونناسەکان بە خێرایی ئەم مەترسییەیان رەتکردەوە، بەڵام هاوکێشەیەکی ئاڵۆزتریان ئاشکرا کرد، کە ئاماژەیە بۆ ئەگەری 4٪ کە رێڕەوى ئەستێرەکە لەسەر مانگ کۆتایی بێت.

لە کاتێکدا ئەم رووداوە تەنها بۆ گەردوونناس و ئارەزومەندانی بۆشایی ئاسمان سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت، بەڵام کاردانەوەکانی زۆر لە دیمەنێکی بینراو لەسەر رووی مانگ درێژدەبنەوە. پێکدادانێکی لەو شێوەیە هەورێکی گەورەی پاشماوە دروست دەکات، کە بە بۆشایی ئاسمانی نزیک زەویدا بڵاودەبێتەوە و هەڕەشە لە مانگە دەستکردەکان و وێستگەکانی بۆشایی ئاسمان و کەشتیوانە گەردونییەکان دەکات.

دوو رێگا بۆ رزگاربوون لە ساڵی 2024 YR4 

کۆمەڵێک زانا (لەوانەش توێژەرانی ناسا)، دوو بژاردەی بنەڕەتی دەخەنە بەردەم کۆمەڵگەی زانستی. یەکەمیان بریتییە لە پاڵنانی ئەستێرە بچووکەکە کەمێک لە رێڕەوی خۆی، بەجۆرێک خۆی لە هەردوو زەوی و مانگ بەدوور بگرێت.

ئەم بژاردەیە پشت بە زانینی وردی بارستە و چڕی ئەستێرە بچووکەکە دەبەستێت، بەڵام هەر لێکدانەوەیەکی هەڵە دەتوانێت هەوڵەکە بکاتە شکستێکی کارەساتبار.

بژاردەی دووەم لەناوبردنە. ئەگەر پلانەکانی لادان شکستیان هێنا یان دواکەوت، دەتوانرێت هێزی دڕندە بەکاربهێنرێت بە لێدانی ئەستێرە بچووکەکە بە کەشتییەکی ئاسمانی بۆ لەناوبردنی، یان بە تەقاندنەوەی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسمان بە هێزێک، کە بە یەک مێگاتۆن مەزەندە دەکرێت، ئەوەش وزەی پێویستە بۆ ئەوەی بیشکێنێت بۆ پارچەی بچووکتر و کەمتر مەترسیدار.

بژاردەی دووەم لەڕووی ئەنجامە فیزیکییەکانەوە مسۆگەرترە، بەڵام پرسیاری سیاسی و ئەخلاقی دەوروژێنێت. بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسمان پێشێلکردنی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان دەبێت، ئەمە جگە لە نیگەرانییەکانی گشتی سەبارەت بە بیرۆکەی "تەقاندنەوەی بۆمبی ئەتۆمی لە ئاسمان".

بەرگری هەسارەکان

ئەمە یەکەم ئەرکی لەم جۆرە نییە. لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2022، ناسا کەشتییەکی بچووکی ئاسمانی بە ناوی DART رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، کە ئامانج لێی لادانی ئەستێرەیەکی بچووک بوو لە رێڕەوی ئاسایی خۆی.

ئەم ئەستێرە بچووکە سیستمێکی ئەستێرەی دووانەییە، کە بە دیدیمۆس و مانگە بچووکەکەی بە ناوی دیمۆرفۆس ناسراوە. ئەم دووانە لە خولگەیەکی سەلامەت و دوور لە زەوی دەسوڕێنەوە، ئەمەش وایکردووە، کە گونجاو بێت بۆ تاقیکردنەوەکە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی