پێشتریش چەند بڕیارێکی لەبارەیانەوە داوە؛ تاڵیبان پزیشکی پیاوان لە ژنان قەدەغە دەکات

#تاڵیبان#ژنان#ئەفغانستان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان رایانگەیاند، کە ئەندامانی تاڵیبان لە شاری قەندەهار ژنانیان لە کلینیکەکانی ددان دوورخستەوە، دوای دەرکردنی فەرمانی قەدەغەکردنی بینینی نەخۆشە ژنەکان لەلایەن پزیشکە پیاوەکانەوە.
  • لە هەنگاوێکی نوێی بزووتنەوەی تاڵیبان (کە دەسەڵاتی ئەفغانستانی بەدەستەوەیە)، بە ئاراستەی زیادکردنی کۆتوبەندەکانی کۆمەڵگا، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی چارەسەرکردنی ژنان لەلایەن پزیشکی پیاوەوە.
Primary Asset

ژنێکی ئەفغانی و چەکدارێکی تاڵیبان

سبەی

لە هەنگاوێکی نوێی بزووتنەوەی تاڵیبان (کە دەسەڵاتی ئەفغانستانی بەدەستەوەیە)، بە ئاراستەی زیادکردنی کۆتوبەندەکانی کۆمەڵگا، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی چارەسەرکردنی ژنان لەلایەن پزیشکی پیاوەوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان رایانگەیاند، کە ئەندامانی تاڵیبان لە شاری قەندەهار ژنانیان لە کلینیکەکانی ددان دوورخستەوە، دوای دەرکردنی فەرمانی قەدەغەکردنی بینینی نەخۆشە ژنەکان لەلایەن پزیشکە پیاوەکانەوە.

ئەم بڕیارە دوای چەند هەفتەیەک دێت لە قەدەغەکردنی نزیکەی 600 کتێب لە کابول، کە زۆربەیان لەلایەن ژنانەوە نووسراون، زیاتر کتێبی شیعر و هۆنراوەی خۆشەویستی بوون و تاڵیبان بە "پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەت" وەسفیان دەکات.

لە دوای گرتنەدەستی دەسەڵات ئەفغانستان لە مانگی ئابی 2021دا، تاڵیبان سنوورەکانی بۆ ژنان توندتر کردووە، بەجۆرێک خوێندنیان لە زانکۆ و قوتابخانە ناوەندییەکان و قوتابخانە ئاینییەکان قەدەغە کردووە، هەروەها رێگەی کارکردنیان لە دامەزراوە حکومییەکان و رێکخراوە فریاگوزارییەکان لێ گرتووە. هاوکات پارک و هۆڵەکانی لەشجوانی بەڕووی ژناندا داخراون و تیپە وەرزشییەکانی ژنانیشیان لە بەشداریکردن لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان قەدەغە کردووە.

جگە لەوەش تاڵیبان سنووردارکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێ وایەر و فایبەر ئۆپتیکی لە هەندێک پارێزگادا سەپاندووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پەروەردەی ئۆنلاین و پەیوەندی خێزانی هەبووە.

لەماوەی رابردووشدا بزووتنەوەی تاڵیبان ئەنجامدانی یاری شەتڕەنجی لەسەرتاسەری ئەفغانستان قەدەغەکرد، رێنمایشی دەرکردووە، کە هەر ژنێک بە بێ مێرد یان برا و باوک ناتوانێت بچێتە دەرەوەی ماڵەکەی.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی