سبەی
وەزارەتی نەوتی عێراق، ساتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە (27ـی ئەیلولی 2025) وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردەوە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆۆری نەوتی عێراق- تورکیا دەستپێکردەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکە، بە راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە هەمانەنگی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە هەناردەی نەوتی هەرێ دەستپێکردوەوە.
وەزارەتی نەوت بڵاوی کردەوە؛ پڕۆسەکە کاتژمێر حەوتی سەر لەبەیانی و بەبێ هیچ گرفتێکی هونەری دەستیپێکردووەتەوە، کە رەنگدانەوەی سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە گەورەیە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم پێشهاتە هەنگاوێکی بەرچاو و گرنگە بەرەو باشترکردنی بەڕێوەبردنی سامانە نیشتیمانییەکان لەڕێگەی گیانی هاوبەشی و هەماهەنگییەوە، بەشداریکردنە لە دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت و پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی.