سبەی
لەسەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان کە لە ساڵى 2023 ئەنجامدرا ئەگەر هێزە کوردییەکان بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بکردایە، ئەوا چانسى بردنەوەى 6 کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیان مسۆگەر دەکرد و ئەگەری بردنەوەى کورسی حەوتەمیش هەبوو، بەڵام بەشداریی کردنیان بە لیسی جیا، لیستە کوردییەکان بە کۆى گشتى 5 کورسی ئەو پارێزگایە بەدەست دەهێنن.
دەنگ و سەنگی کورد لە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان
راپۆرتى یەکەم: پارێزگاى کەرکوک
بەرکەوتەو دابەشکاریی کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە پارێزگاى کەرکوک
چانسى بەدەستهێنانى کورسی بۆ هێزو قەوارە کوردییەکان:
لەسەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان کە لە ساڵى 2023 ئەنجامدرا ئەگەر هێزە کوردییەکان بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنیان بکردایە، ئەوا چانسى بردنەوەى 6 کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیان مسۆگەر دەکرد و هەوڵى بردنەوەى کورسی حەوتەمیش دەدرا، لەم بارەدا کورد دەیتوانی 53.8%ـى کورسییەکانى ئەو پارێزگایە ببات، بەڵام بەلیستى جیا بەشداریی لە هەڵبژاردن دەکەن ئەوا کورد بە کۆى گشتى تەنها دەتوانێت 5 کورسی ئەو پارێزگایە بەدەست بهێنێت، کە دەکاتە رێژەى 41.6%ى کورسی گشتى تەرخانکراو لەو پارێزگایەدا، بەم شێوەیە:
یەکەم: هێزە کوردییەکان بە لیستى جیا بەشداریی بکەن ئەنجامەکەی بەمشێوەیەیە:
لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە ساڵى 2023، هێزە کوردییەکان بەم شێوەیە بەشدارییان کرد:
- یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و حیزبى شیوعى بە هاوپەیمانێتى کەرکوک هێزو ئیرادەمانە بەشداربوون.
- پارتى دیموکراتى کوردستان بە لیستى جیا بەشداریی کرد.
- نەوەى نوێ بە لیستى جیا بەشداریی کرد.
- یەکگرتوى ئیسلامى و کۆمەڵى دادگەریى بە هاوپەیمانێتى مەشخەڵ بەشدارییان کرد.
- حیزبى سۆسیالیستى دیموکراتى کوردستان بە لیستى جیا بەشداریی کرد.
- بزوتنەوەى گۆڕان و بزوتنەوەى ئیسلامى بەشدارییان نەکرد.
گۆڕینى دەنگ بۆ کورسی لایەنەکان بەپێى سیستمى سانتلیگۆى هەموارکراو بەم شێوەیە دەبێت
لەم بارەدا ئەگەر هێزە کوردییەکان بە لیستى جیا بەشداریی بکەن ئەوا چانسی بردنەوەى پێنج کورسی دەبێت، کە چوار کورسییان بۆ یەکێتى نیشتیمنى کوردستان دەبێت و یەک کورسییان بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەبێت بەم شێوەیە:
دووەم: ئەگەر هەموو هێزە کوردییەکان بە یەک هاوپەیمانێتى بەشدارییان بکردایە
لەم بارەدا کۆى دەنگى هێزە کوردییەکان بەپێی ئەو هێزانەى کە بەشدارییان لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکاندا کردووە، دەکاتە 243113 دەنگ، تەنها بەم دەنگانە کورد دەتوانێت 6 کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق مسۆگەر بکات کە دەکاتە 50%ى کورسی گشتى تەرخانکراو بۆ پارێزگاى کەرکوک.
ئەگەر هێزە نوێیەکان و ئەو هێزانەى کە پێشتریش بەشدارییان نەکردبوو، هەموویان پێکەوە بەشدارییان بکردایە ئەوا کورد چانسى بردنەوەى 7 کورسی پارێزگاکەى زۆر بەهێز دەبوو کە دەیکردە رێژەى 53.8%ى کورسییەکانى پارێزگاکە. بەم شێوەیە:
دەرئەنجامى بەشداریی کورد لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا بە یەک هاوپەیمانى دەتوانێت سەنگى کورد تەواو بەهێز بکات لەو پارێزگایەدا و کورسییەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیش بەم شێوەیەى لێدێت: