ئيسپانیا قەیرانێکی دیکەی بۆ بارسێلۆنا دروستکرد

#ئۆلمۆ#بارسێلۆنا#ئیسپانیا#پێکان#یامال
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
پوختە :
  • بەهۆی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە، یانەی بارسێلۆنا تووشی قەیرانێکی نوێ بوو، ئەوەش دوای ئەوەی دانی ئۆلمۆ لە کاتی مەشقەکانی لارۆخا تووشی پێکان بوو، لە یارییەکانی داهاتووی ئیسپانیا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی جۆرجیا و بولگاریادا بەشداری ناکات.
Primary Asset

سبەی

بەهۆی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە، یانەی بارسێلۆنا تووشی قەیرانێکی نوێ بوو، ئەوەش دوای ئەوەی دانی ئۆلمۆ لە کاتی مەشقەکانی لارۆخا تووشی پێکان بوو، لە یارییەکانی داهاتووی ئیسپانیا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی جۆرجیا و بولگاریادا بەشداری ناکات.

ئەمڕۆ هەینی دانی ئۆلمۆ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەکاتی مەشق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی پێکان هات، لویس دی لافونتێی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پشتڕاستی کردەوە کە ئۆلمۆ لە یارییەکەی شەممە بەرامبەر جۆرجیا یاری ناکات. بەهۆی پێکان لە ماسولکەکانی قاچی.

ئەو هەواڵە ئەوەندەی دیکە قەیران و کێشە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دروست دەکات، لەکاتێکدا پێشتر بەهۆی پێکان لەکاتی مەشقەکانی ئیسپانیا، لامین یامالیش بەهەمان شێوە لە یارییەکانی هەڵبژاردەکەی دوورخرایەوە.

ئۆلمۆش، چووە ریزی نیکۆ ویلیامز و لامین یامالەوە کە بەهۆی پێکهانەوە بەشداریی یارییەکانی هەڵبژادەی ئیسانپا ناکەن بەرامبەر جۆرجیا و بولگاریا، پێکانی سێ یاریزانی سەرەکیی هێڵی پێشەوە گورزێکی کاریگەرە بۆ ئیسپانیا.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە، دانی ئۆلمۆ بەشداریی روبەڕوبوونەوەکەی جۆرجیا ناکات لە یاریگای ئێلچێ و لە روبەڕوبونەوەی بولگاریاش لە بەلەدوەلید بەهەمانشێوە ئامادە نابێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، ئەو یاریزانە رۆژی دووشەممەی ڕابردوو گەیشتووەتە کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانی و بەدەست گرژبوونی ماسولکەکانییەوە دەناڵێنێت، لەکاتێکدا پێشتر بارسێلۆنا ئەو حاڵەتەی ئۆلمۆی بڵاوکردبووەوە.

سەرەڕای پێکانی یاریزانە سەرەکییەکان، هەڵبژاردەی لارۆخا بەردەوامیی بە ئامادەکارییەکانی دەدات و بەردەوامە لەسەر مەشق و راهێنانەکانی و دەیەوێت هەرچۆنێک بووە بەسەر جۆرجیادا سەربکەوێت.

بڕیارە سبەینێ ئۆلمۆ بەرنامەی چارەسەری خۆی لە کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەستپێبکات پێش بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، یارزانانی دیکەی پێکهاتەکەش بەرەو ئێلچێ بەڕێدەکەون بۆ روبەڕوبوونەوەی جۆرجیا.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی