ئیسرائیل قەرەبووی بارمتەکان دەکاتەوە؛ مووچەیەکی 2400 دۆلاری و یەکەیەکی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت

#ئیسرائیل#بارمتەکان
5 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 5 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • چاوەڕواندەکرێت لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا 48 بارمتەی ئیسرائیلی ئازادبکرێت، لە ئەو ژمارەیە 20 بارمتەیان لە ژیاندا ماون. حکومەتی ئیسرائیل بڕ و قەبارەی هاوکارییە داراییەکانی بۆ بارمتەکان ئاشکرا کرد
Primary Asset

وێنەی ژمارەیەک لە بارمتەکان

سبەی

چاوەڕواندەکرێت لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا 48 بارمتەی ئیسرائیلی ئازادبکرێت، لە ئەو ژمارەیە 20 بارمتەیان لە ژیاندا ماون. حکومەتی ئیسرائیل بڕ و قەبارەی هاوکارییە داراییەکانی بۆ بارمتەکان ئاشکرا کرد.

بەپێی راپۆرتێکی پێگەی وای نێت نیوزی ئیسرائیلی، ئەو بارمتانەی بڕیارە ئازادبکرێن لەلایەن حکومەتی ئیسرائلەوە لە چەندین لایەنی دارایی و و تەندروستی سوودمەند دەبن.

بەپێی راپۆرتەکە، هەر بارمتەیەک بۆ یەکجار بڕی نزیکەی 160 هەزار دۆلاری پێدەدرێت، هەروەها تا لە ژیاندا بن موچەیەکی دوو هەزار و 400 دۆلاریان پێدەدرێت، جگە لەوەش هەر بارمتەیەک یەکەیەکی نیشتەجێبوونی بە بەهای 67 هەزار دۆلار بۆ دابیندەکرێت، ئەگەر حکومەت بڕی رێژەی کەمئەندامییەکەیان لە 50% بۆ 100% بەرزبکاتەوە بەهای ئەو یەکە نیشتەجێبوونەی بۆی دابیندەکرێت بۆ 81 هەزار دۆلار بەرز دەبێتەوە.

بارمتە ئازادبووە کەمئەندامەکان هەموو سێ ساڵێک جارێک، بڕی 40 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت بۆ دابینکردنی ئۆتۆمبێل، ئەوەش بەپێی کەمئەندامییەکەی.

جگە لە ئەو هاوکارییە داراییانە، حکومەتی ئیسرائیل تێچووی چارەسەری هەر رزگاربوویەک لە ئەستۆ دەگرێت، وەک چارەسەری دەروونی، دووبارە راهێنانەوەی پیشەیی، هەروەها دابینکردنی تێچووی خوێندن، داشکاندنی بڕی باجەکان، داشکاندن لە نرخی کارەبا و ئاو.

جگە لە خۆیان، ئەندامانی خێزانی بارمتە رزگاربووەکانیش سوودمەندی دارایی و سوودمەندی دیکە دەبن.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی