لە جیهانی ئاژەڵانیش بەهەمان شێوەیە؛ بۆچی ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین؟

#مردن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • لە راپۆرتێکدا کە لە پێگەی Psychology Today بڵاوکراوەتەوە هاتووە، بە تێکڕا پیاوان 4 بۆ 5 ساڵ زووتر لە ژنان دەمرن. هەرچەندە ژمارەی وردی ساڵەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، بەڵام لە سەرانسەری جیهان و لە سەرانسەری کولتوورەکاندا بوونی هەیە.
Primary Asset

سبەى

زانایان سەرقاڵی گەڕانن بۆ وەڵامی پرسیارێکی ئاڵۆز و لەمێژینە، ئەویش ئەوەیە کە بۆچی ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین؟. لێکۆڵینەوەیەکی نوێ هەوڵی داوە هۆکارەکەی ئاشکرا بکات و بگاتە وەڵام. بەتایبەتی کە توێژینەوەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، تەنانەت لە ئاژەڵەکانیشدا مێینەکان لە نێرەکان زیاتر دەژین.

لە راپۆرتێکدا کە لە پێگەی Psychology Today بڵاوکراوەتەوە هاتووە، بە تێکڕا پیاوان 4 بۆ 5 ساڵ زووتر لە ژنان دەمرن. هەرچەندە ژمارەی وردی ساڵەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، بەڵام لە سەرانسەری جیهان و لە سەرانسەری کولتوورەکاندا بوونی هەیە.

بەپێی راپۆرتەکە، بۆ نمونە لە ئەمەریکا جیاوازى مردن لە بەرژەوەندی ئافرەتان 5 بۆ 8 ساڵە. دەسەڵاتداران دەڵێن، برینداربوونی بێ مەبەست، نەخۆشی شەکرە، خۆکوشتن، کوشتن و نەخۆشییەکانی دڵ هۆکاری سەرەکین بۆئەوەی پیاوان زووتر لە ژنان بمرن.

بەڵام توێژینەوە نوێیەکە هەوڵدەدات دیدگایەکی جیاواز بدۆزێتەوە، بۆئەوەی تێبگات بۆچی پیاوان زووتر لە ئافرەتان دەمرن.

توێژینەوەکە، چەمکی پەرەسەندنی بەکارهێناوە، بۆئەوەی تێبگەین کە بۆچی جیاوازییەکی زۆر لە مردن لە نێوان ژن و پیاودا هەیە. تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی، کە ئایا دەتوانرێت جیاوازی تەمەنی نێوان نێر و مێ لە ئاژەڵەکانیشدا بەدی بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش زاناکان داتای تەمەنی ئاژەڵەکانیان شیکردەوە بۆ 528 جۆری شیردەر و 648 جۆری باڵندە، کە لە باخچەی ئاژەڵان راگیراون یان لە کێویدا دەژین.

ئاژەڵە نێرەکان هاوشێوەی مرۆڤەکان بەراورد بە مێینە زووتر دەمرن

ئەنجامەکانی 528 جۆری شیردەر هاوشێوەی ئەو ئەنجامانە بوون، کە لە مرۆڤدا بینراون. لە 381 جۆری ئاژەڵە شیردەرەکان لە کۆی 528 جۆر (72%)، ئاژەڵە نێرەکان گەنجتر لە مێیەکان مردوون. تەنها 5%  لە بەرژەوەندی نێرەکاندا بووە. نزیکەی 40%ی جۆرەکانی ئاژەڵ کەلێنی تەمەنی زۆر گەورەیان هەبووە، بەجۆرێک گەیشتۆتە 12%.

بە وتەی توێژەران ئەمە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، کە مردنی نێرەکان لە مێینەکان لە تەمەنی بچووکتردا لە سروشتەوە سەرچاوەی گرتووە. هەروەها ئەوە دەردەخات، کە بۆشایی مردن تەنیا پەیوەست نییە بە مرۆڤەوە.

یەکێک لەو هۆکارانەی کە هەندێک لە ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیەی روونکردەوە، جیاوازی قەبارەی نێوان ئاژەڵە نێر و مێیەکانە. لەو جۆرانەی کە ئاژەڵە نێرەکان بە شێوەیەکی بەرچاو گەورەتر بوون لە مێینەکان، بۆشایی تەمەنی مردنیان گەورەتر بووە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی