سبەى
کۆمپانیاکانی مۆبایلی چین دەستیان کردووە بە لاساییکردنەوەی رووکارە نوێییەکانی مۆبایلی ئایفۆن 17، کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکییەوە دروستدەکرێت.
بە پێی هەواڵێکی پێگەی Digital Trends کۆمپانیای ڤیڤۆی چینی رووکارە نوێیەکەی بۆ مۆبایلەکەی ئاشکراکرد، کە لە رووکارە شووشەییەکەی ئایفۆن دەچێت، کە لە مانگی رابردوودا پەردەی لەسەر لادرا.
رووکارە نوێیەکەی مۆبایلی کۆمپانیا چینیەکە، ناوی OriginOS 6 یە و بە روونی لاساییکردنەوەی ئایفۆن 17ی تێیدا بەدیدەکرێت. لێکچوونی نێوان هەردوو رووکارەکە درێژدەبێتەوە بۆ ئایکۆنەکانی سیستم، ئەمەش بەهۆی پاکێجی ئایکۆنەکانەوە، کە دەتوانرێت لە رێگەی ئەپ ستۆری ئەندرۆیدەوە دابمەزرێنرێت.
رەنگە مۆبایلەکانی دیکەی کۆمپانیا چینییەکان، هەمان رێچکەی دیزاین لە نوێکردنەوەی سیستمەکەیاندا بگرنەبەر . ئەمەش یەکەمجار نییە کۆمپانیا چینییەکان دیزاینی رووکارەکانی ئەپڵ وەربگرن. بەو پێیەی پێشتریش لەگەڵ خستنەبازاڕی ئایفۆن ئێکس و ئایفۆن 14 روویان دا.
کۆمپانیای ڤیڤۆ، کۆمپانیایەکی پێشەنگی مۆبایلی چینییە و ئامادەیییەکی بەرچاوی لە رۆژهەڵاتی ئاسیا و هیندستان هەیە. بەشێکە لە گروپێک، کە خاوەنی چەند کۆمپانیایەکی تری بەرهەمهێنەری مۆبایلە، وەک وەن پڵەس و ئۆپۆ.