سبەی
لەسەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان کە لە 2023 ئەنجامدرا، ئەگەر هێزە کوردییەکان لە پارێزگای دیالە بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنیان بکردایە، چانسى بردنەوەى 2 کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیان دەبوو لەو پارێزگایە و دەیانتوانی 14%ـى کورسییەکانى ئەو پارێزگایە مسۆگەر بکەن، بەڵام بەشداریی کردن بە لیستى جیا لە هەڵبژاردن، کورد بە کۆى گشتى تەنها دەتوانێت 1 کورسی پارێزگای دیالە بەدەست بهێنێت، کە دەکاتە رێژەى 7%ى کورسی گشتى تەرخانکراو.
چانسى بەدەستهێنانى کورسی بۆ هێزو قەوارە کوردییەکان: پارێزگاى دیالە
چانسى بەدەستهێنانى کورسی بۆ هێزو قەوارە کوردییەکان:
لەسەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان کە لە ساڵى 2023 ئەنجامدرا ئەگەر هێزە کوردییەکان لە پارێزگای دیالە بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکەن چانسى بردنەوەى 2 کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیان دەبوو. لەم بارەدا دەتوانرێت 14%ـى کورسییەکانى ئەو پارێزگایە ببنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بە لیستى جیا بەشداریی لە هەڵبژاردن دەکەن، کورد بە کۆى گشتى تەنها دەتوانێت 1 کورسی ئەو پارێزگایە بەدەست بهێنێت، کە دەکاتە رێژەى 7%ـى کورسی گشتى تەرخانکراو لەو پارێزگایە، بەم شێوەیە:
یەکەم: ئەگەر هێزە کوردییەکان بە لیستى جیا بەشداریی بکەن:
لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە ساڵى 2023، هێزە کوردییەکان بەم شێوەیە بەشدارییان کرد:
- یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە لیستى جیا بەشداریی کرد.
- پارتى دیموکراتى کوردستان بە لیستى جیا بەشدارییکرد
- حیزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بە لیستى جیا بەشداریی کرد
- نەوەى نوێ و یەکگرتوى ئیسلامى و کۆمەڵى دادگەرى و بزوتنەوەى گۆڕان و بزوتنەوەى ئیسلامى و حیزبى شیوعی کوردستان بەشدارییان نەکرد
لەم بارەدا ئەگەر هێزە کوردییەکان بە لیستى جیا بەشداریی بکەن ئەوا چانسی بردنەوەى یەک کورسی دەبێت، بەم شێوەیە:
دووەم: ئەگەر هەموو هێزە کوردییەکان بە یەک هاوپەیمانێتى بەشداریی بکەن
ئەگەر هەموو هێزە کوردییەکان بە یەک هاوپەیمانێتى بەشداریی بکەن ئەگەرى بەدەستهێنانى زیاتر لە 50000 پەنجا هەزار دەنگ هەیە بەم پێیەش کورد دەتوانێت 2 کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق مسۆگەر بکات:
دەرئەنجامى هەڵسەنگاندنى داتاکانى هەڵبژاردن ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت لە پارێزگاى دیالەدا ئەگەر هێزە کوردییەکان بە یەک هاوپەیمانێتى بەشداریی بکەن ئەوا چانسی بردنەوەى دوو کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقى دەبێت، بەڵام ئەگەر بە پەرتەوازەیی و بەجیا بەشداریی بکەن ئەوا کورد کورسییەکى ئەو پارێزگایە لەدەست دەدات و تەنها چانسی بردنەوەى یەک کورسی دەبێت.