خاوەنی 948 گۆڵە؛ کریستیانۆ کەی دەگات بە گۆڵی ژمارە هەزار؟

#کریستیانۆ رۆناڵدۆ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • ئەفسانەکەی تۆپی پێ کە تەمەنی 40 بەهارە، درێژەدەدات بە پاراستنی رێژەی بەرزی گۆڵەکانی لە ساڵی 2025دا، بەجۆرێک له ئەمساڵدا 32 گۆڵی تۆمارکردووه. به پێی خەمڵاندەکانی ئاژانسی سکای سپۆرت، پێشبینی دەکرێت تا مانگی تشرینی یەکەمی 2026 کریستیانۆ هەزارەمین گۆڵی خۆی تۆماربکات، ئەگەر لەسەر گۆڵکردن بە رێژەی ئێستای بەردەوام بێت.
Primary Asset

سبەى

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ژمارە سەرسوڕهێنەرەکانی، لە نووسینەوەی مێژووی نوێی تۆپی پێ بەردەوامە، دوای دوایین گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال بەرامبەر هەڵبژاردەی هەنگاریا، ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 948 گۆڵ لە ژیانی وەرزشیدا بەرزکردەوە.

ئەفسانەکەی تۆپی پێ کە تەمەنی 40 بەهارە، درێژەدەدات بە پاراستنی رێژەی بەرزی گۆڵەکانی لە ساڵی 2025دا، بەجۆرێک له ئەمساڵدا 32 گۆڵی تۆمارکردووه. به پێی خەمڵاندەکانی ئاژانسی سکای سپۆرت، پێشبینی دەکرێت تا مانگی تشرینی یەکەمی 2026 کریستیانۆ هەزارەمین گۆڵی خۆی تۆماربکات، ئەگەر لەسەر گۆڵکردن بە رێژەی ئێستای بەردەوام بێت.

رۆناڵدۆ، کە توانیویەتی 143 گۆڵی نێودەوڵەتی و 805 گۆڵ لەگەڵ یانەکان تۆمار بکات، لە خاڵێکی گرنگ نزیک دەبێتەوە، کە هیچ یاریزانێک لە مێژوودا هاوتای نەبووە. گەیشتنی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بە گۆڵی ژمارە هەزاریش، ئەو رووداوە جیهانییەیە، کە هاندەران و هەوادارانی تۆپی پێ بە گڕوتینەوە لە چاوەڕوانیدان.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی