دەنگ و سەنگى کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان.. کورد چۆن چانسی هێزی یەکەمی نەینەوای لەدەستدا؟

#هەڵبژاردن#ئەنجومەنی نوێنەران#کورد#کورسی#نەینەوا#موسڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 4 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سبەی
پوختە :
  • لەسەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان کە لە ساڵى 2023 ئەنجامدرا ئەگەر هێزە کوردییەکان لە پارێزگای نەینەوا بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنیان بکردایە، چانسى بردنەوەى 7 کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقی دەبوو، لەم بارەدا کورد دەتوانێت 22.6%ى کورسییەکانى ئەو پارێزگایە مسۆگەر بکات
  • بەشداریی کردنی لە هەڵبژاردن بە لیستی جیا، کورد بە کۆى گشتى تەنها دەتوانێت 5 کورسی ئەو پارێزگایە بەدەست بهێنێت، کە دەکاتە رێژەى 16%ى کورسی گشتى تەرخانکراو
Primary Asset

سبەی

لەسەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان کە لە ساڵى 2023 ئەنجامدرا ئەگەر هێزە کوردییەکان لە پارێزگای نەینەوا بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنیان بکردایە، چانسى بردنەوەى 7 کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقی دەبوو، لەم بارەدا کورد دەتوانێت 22.6%ى کورسییەکانى ئەو پارێزگایە مسۆگەر بکات، بەڵام بەشداریی کردنی  لە هەڵبژاردن بە لیستی جیا، کورد بە کۆى گشتى تەنها دەتوانێت 5 کورسی ئەو پارێزگایە بەدەست بهێنێت، کە دەکاتە رێژەى 16%ى کورسی گشتى تەرخانکراو.

دەنگ و سەنگى کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان: پارێزگاى نەینەوا

چانسى بەدەستهێنانى کورسی بۆ هێز و قەوارە کوردییەکان: 

لەسەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان کە لە ساڵى 2023 ئەنجامدرا ئەگەر هێزە کوردییەکان لە پارێزگای نەینەوا بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنیان بکردایە، چانسى بردنەوەى 7 کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقی دەبوو، لەم بارەدا کورد دەتوانێت 22.6%ى کورسییەکانى ئەو پارێزگایە مسۆگەر بکات، بەڵام بەشداریی کردنی  لە هەڵبژاردن بە لیستی جیا، کورد بە کۆى گشتى تەنها دەتوانێت 5 کورسی ئەو پارێزگایە بەدەست بهێنێت، کە دەکاتە رێژەى 16%ى کورسی گشتى تەرخانکراو لەو پارێزگایەدا، بەم شێوەیە: 

یەکەم: ئەگەر هێزە کوردییەکان بە لیستى جیا بەشداریی بکەن: 

لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە ساڵى 2023، هێزە کوردییەکان بەم شێوەیە لە پارێزگاى نەینەوادا بەشدارییان کرد: 

- پارتى دیموکراتى کوردستان بە لیستێکى جیا بەشداریکردت 

- یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانێتى (اتحاد اهل نینوى) بەشداریکرد، (یەکێتى نیشتیمانى کوردستان یەکێک بوو لە پێکهێنەرانى ئەم هاوپەیمانێتییە، کۆى هاوپەیمانێتییەکە 52  کاندیدیان هەبوو، بە هەمویان 50606 دەنگیان بەدەستهێنا، یەکێتى نیشتیمانى کوردستان پێکهێنەرى سەرەکى هاوپەیمانێتییەکەبوو بە 30 کاندید بەشدارییکرد)

- حیزبى سۆسیالیست و حیزبى شیوعى لە چوارچێوەى هاوپەیمانێتى (تحالف قیم المدنى) بەشدارییان کرد.

- هەریەکە لە جوڵانەوەى نەوەى نوێ، یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، کۆمەڵى دادگەرى کوردستان، بزوتنەوەى گۆڕان و بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان بەشدارییان نەکرد.

- لە پارێزگاى نەینەوا تەنها دەنگى پارتى دیموکراتى کوردستان بە روونى دیارە کە 140052 سەدو چلو یەک هەزارو پەنجاو دوو دەنگى بەدەست هێناوە، ئەمەیش بەپێى دابەشکاریی سانتلیگۆى هەموارکراوى 1.7 دەکاتە پێنج کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەو پارێزگایەدا. 

- لە پەیوەند بە هێزەکانى ترەوە لەبەر ئەوەى بە هاوپەیمانێتى لەگەڵ هێز و لایەنى دیکەدا بەشدارییان کردووە، بەتایبەت بۆ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئەگەر هەمان ئەزموونى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى ساڵى 2023 دوبارە بکاتەوە، ئەوا دەبێت گرەنتی ئەوە بکات کە کاندیدەکانى زۆرترین دەنگى هاوپەیمانێتییەکە بەدەست دەهێنن، ئەگەر نا چانسی بەدەستهێنانى کورسی زۆر قورس دەبێت و ئەگەرى فەوتاندنى دەنگى کوردیش ئەگەرێکى بەهێز دەبێت. چونکە ئەو هاوپەیمانێتییەى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەشداریی تێداکرد تەنها چانسی بردنەوەى دوو کورسی ئەو پارێزگایەى دەبێت. 

- بەلەبەرچاوگرتنى ئەم بنەمایانە و لە ئەگەرى پەرتەوازەیی هێزە کوردییەکان، ئەوا کورد دەتوانێت پێنج کورسی مسۆگەر بکات لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا لە پارێزگاى نەینەوا. 

دووەم: ئەگەر هەموو هێزە کوردییەکان بە یەک هاوپەیمانێتى بەشداریی بکەن

ئەگەر هەموو هێزە کوردییەکان بە یەک هاوپەیمانێتى بەشداریی بکەن ئەوا ئەگەرى هەیە ژمارەى دەنگەکانى کورد بگاتە نزیکەى 200000 دوو سەد هەزار دەنگ، لەم بارەدا کورد لەلایەک دەبێتە یەکەمى هێزەکانى پارێزگاى نەینەواو 7 کورسی مسۆگەر دەکات. 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی