گواردیۆلا جیاوازی نێوان راهێنەرایەتی مان سیتی و بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

#پیپ گواردیۆلا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 15 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
بەهادین عەلی
پوختە :
  • گواردیۆلا: لە بارسێلۆنا و بایرن هەستم دەکرد ئەگەر کێشەیەک دروست بێت، ئەوا دەکرێت لە کارەکەم دووربخرێمەوە، بەڵام لە مانچستەر سیتی هەرگیز ئەوەم ئەزموون نەکردووە.
Primary Asset

سبەى

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی جیاوازییەکان لە نێوان ئەزموونی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا و بایرن میونشن و کاتەکانی لە خولی ئینگلتەرا لەگەڵ مانچستەر سیتی ئاشکرا کرد.

راهێنەرە ئیسپانییەکە روونیکردەوە، لە ئینگلتەرا بەراورد بە ئەزموونەکانی پێشووی، هەست بە ئاسوودەیی زیاتر دەکات.

گواردیۆلا دەڵێت: لە بارسێلۆنا و بایرن هەستم دەکرد ئەگەر کێشەیەک دروست بێت، ئەوا دەکرێت لە کارەکەم دووربخرێمەوە، بەڵام لە مانچستەر سیتی هەرگیز ئەوەم ئەزموون نەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە وەرزی رابردوودا زۆر شت گۆڕا، بەڵام وزەی نێوان ستاف و یاریزانەکان هێشتا ماوە. ئێستا هەست بە پاڵنەرێکی زیاتر دەکەم، بۆئەوەی وەرزێکی باشترم هەبێت لە وەرزی پێشوو، کە تێیدا مانچستەرسیتی نەیتوانی بۆ پێنجەم وەرزی بەردوای یەکدا پارێزگاری لە نازناوی پرێمەرلیگ بکات و شکستی هێنا لە زیادکردنی جامی نازناوێک بۆ مۆزەخانەی یانەکە.

لە کۆتایدا گواردیۆلا رایگەیاند: هێشتا کارەکان کۆتایی نەهاتووە، هێشتا زۆر شتمان ماوە بەدەستبهێنین، هەر بۆیەش لێرە دەمێنمەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی