کارەساتە ژینگەییەکان؛ گۆڕانی کەشوهەوا نزیکەی یەک ملیار کەس لە جیهاندا هەژارتر دەکات

#ژینگە#گۆڕانی کەشوهەوا#هەژاریی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) هۆشداری دا کە گۆڕانی کەشوهەوا ئازارەکانی نزیکەی 80%ی هەژارانی جیهان، کە دەکاتە 900 ملیۆن کەس زیاتر دەکات، جەختی لەسەر "وابەستەیی" لە نێوان هەژاری و چوار مەترسی ژینگەیی، کە بریتین لە گەرما، وشکەساڵی، لافاو و پیسبوون کردۆتەوە.
  • UNDP و ناوەندی توێژینەوەی دەستپێشخەری هەژاری و گەشەپێدانی مرۆیی ئۆکسفۆرد (OPHI) ساڵانە پێوەرەکانی هەژاری جیهانی بڵاودەکەنەوە. ئەم پێوەرە هۆکارگەلێک لەبەرچاو دەگرێت، لەوانە بەدخۆراکی و مردنی کۆرپە، هەروەها نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو، پاکوخاوێنی، کارەبا و دەرفەتی خوێندن. ئەنجامەکان دەریانخستووە، کە لە ساڵی 2024دا یەک ملیار و 100 ملیۆن کەس لە هەژاری "توند"دا ژیاون، کە نیوەیان منداڵ بوون.
Primary Asset

سبەی

پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) هۆشداری دا کە گۆڕانی کەشوهەوا ئازارەکانی نزیکەی 80%ی هەژارانی جیهان، کە دەکاتە 900 ملیۆن کەس زیاتر دەکات، جەختی لەسەر "وابەستەیی" لە نێوان هەژاری و چوار مەترسی ژینگەیی، کە بریتین لە گەرما، وشکەساڵی، لافاو و پیسبوون کردۆتەوە.

هاولینگ شو، بەرپرسی پرۆگرامەکە دەڵێت: هیچ کەسێک لە کاریگەرییە توند و دووبارەبووەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بێبەری نییە، بەڵام هەژارترینەکان لە نێو ئێمەدا زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە.

شو لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردۆتەوە، رایگەیاند: سییەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP30) کە مانگی داهاتوو لە بەرازیل بەڕێوەچێت، دەبێتە دەرفەتێک بۆ سەرکردەکانی جیهان، کە کردەوەکانی دژی ژینگە، وەکو کردارێک لە دژی هەژارەکان لەبەرچاو بگرن.

UNDP و ناوەندی توێژینەوەی دەستپێشخەری هەژاری و گەشەپێدانی مرۆیی ئۆکسفۆرد (OPHI) ساڵانە پێوەرەکانی هەژاری جیهانی بڵاودەکەنەوە. ئەم پێوەرە هۆکارگەلێک لەبەرچاو دەگرێت، لەوانە بەدخۆراکی و مردنی کۆرپە، هەروەها نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو، پاکوخاوێنی، کارەبا و دەرفەتی خوێندن. ئەنجامەکان دەریانخستووە، کە لە ساڵی 2024دا یەک ملیار و 100 ملیۆن کەس لە هەژاری "توند"دا ژیاون، کە نیوەیان منداڵ بوون.

دوو ناوچە بە تایبەتی کاریگەری ئەم هەژارییەیان لەسەرە: ئەفریقا (565 ملیۆن کەسی هەژار) و باشووری ئاسیا (390 ملیۆن)، کە هەردووکیان بەرکەوتەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوان.

لەم چوارچێوەیەدا و تەنها چەند هەفتەیەک پێش COP30، پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) و دەستپێشخەری هەژاری و گەشەپێدانی مرۆیی ئۆکسفۆرد (OPHI) هەوڵیان دا تیشک بخەنە سەر "وابەستەیی"ی نێوان ئەم هەژارییە و بەرکەوتن بە چوار مەترسی ژینگەیی: گەرمای زۆر (بەلایەنی کەمەوە 30 رۆژ کە پلەی گەرمی لە 35 پلەی سەدی زیاترە)، وشکەساڵی، لافاو و پیسبوونی هەوا (چڕیی گەردیلەی ورد).

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە 78.8%ی ئەو کەسە هەژارانە (887 ملیۆن کەس) راستەوخۆ بەرکەوتەی لانیکەم یەکێک لەو مەترسیانەن، کە گەرمایەکی زۆر (608 ملیۆن کەس) پێشەنگایەتی دەکات، دواتر پیسبوون (577 ملیۆن کەس)، لافاو (465 ملیۆن کەس)، وشکەساڵی (207 ملیۆن کەس).

651 ملیۆن کەس بەلایەنی کەمەوە بەرکەوتەی دوو لەو مەترسیانەن، 309 ملیۆن کەس بەرکەوتەی بۆ سێ یان چوار لە مەترسییە ژینگەییەکانن، 11 ملیۆن کەسیش لە یەک ساڵدا رووبەڕووی هەر چوار مەترسییەکە بوونەتەوە.  

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی