توێژینەوەی زانستی؛ چۆن بەکتریا بەشدارە لە بەرگری گرێی شێرپەنجەیی ؟

#بەکتریا#شێرپەنجە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • تیمێکی توێژینەوە لە سەنتەری شێرپەنجەی زانکۆی تەکساس، رێگەیەکی نوێیان دۆزیەوە، بۆئەوەی روونی بکەنەوە، کە چۆن بەکتریای ناو گرێیەکان بەشدارە لە بەرزکردنەوەی بەرگری بەشێک لە شێرپەنجەکان، وەکو شێرپەنجەکانی دەم و قۆڵۆن و ریخۆڵە بەرامبەر چارەسەرکردن.
Primary Asset

سبەی

تیمێکی توێژینەوە لە سەنتەری شێرپەنجەی زانکۆی تەکساس، رێگەیەکی نوێیان دۆزیەوە، بۆئەوەی روونی بکەنەوە، کە چۆن بەکتریای ناو گرێیەکان بەشدارە لە بەرزکردنەوەی بەرگری بەشێک لە شێرپەنجەکان، وەکو شێرپەنجەکانی دەم و قۆڵۆن و ریخۆڵە بەرامبەر چارەسەرکردن.

پەیوەندییەکی شاراوەی نێوان بەکتریا و شێرپەنجە

ئەو بەکتریایانەی کە دزە دەکەنە ناو گرێیەکان ناسراون، کە کاریگەرییان لەسەر پێشکەوتنی شێرپەنجە و وەڵامی چارەسەرکردن هەیە، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە، کە ئەمە چۆن روودەدات.

بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، کە هەندێک بەکتریا بەتایبەتی Fusobacterium nucleatum دەتوانن خانە شێرپەنجەییەکان پاڵ بنێن بۆ دۆخێکی کاتی، کە بە مت بوون ناسراوە، ئەمەش رێگە بە گرێیەکان دەدات خۆیان لە سیستمی بەرگری لەش بپارێزن و بەرەنگاری چارەسەری کیمیایی ببنەوە.

سوزان بولمان، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت "بە تەکنەلۆجیای نوێ دەتوانین بزانین چۆن میکرۆبەکان راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر خانە شێرپەنجەییەکان هەیە، رەفتاری گرێیەکان کاریگەرییەکانی چارەسەرکردن کەمدەکەنەوە. لەبەرئەوە پێویستمان بە چارەسەری زیرەکترە."

بەکتریا لە ناو گرێیەکاندا چۆن کاردەکات؟

بەکتریاکان دەچنە ناو گرێیەکان. ئەم حاڵەتە وا دەکات خانەکان خۆیان لە سیستمی بەرگری لەش بپارێزن و بەرەنگاری چارەسەری کیمیایی ببنەوە و بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بۆ بەشەکانی تری جەستە زیاد بکەن.

هاوکات لە توێژینەوەکەدا هاتووە، کە بەکتریا لە گرێیەکاندا کۆدەبێتەوە، لە نێوان خانە شێرپەنجەییەکان هێلانە دەکات. ئەمەش وایان لێدەکات کەمتر ئامادەبن بۆ هەندێک جۆری چارەسەری کیمیایی. شیکارییەکانی 52 نەخۆش پشتڕاستیان کردەوە، کە ئاستی بەرزی بەکتریا پەیوەندی بە کەمبوونەوەی وەڵامی چارەسەرکردنەوە هەیە.

گەڕان بەدوای چارەسەرە پێشکەوتووەکاندا

توێژەران کاردەکەن بۆئەوەی تێبگەن، کە چۆن میکرۆبەکان کاریگەرییان لەسەر بەرگری چارەسەرکردن و پێشکەوتنی گرێ لە شێرپەنجەکانی گەدە و ریخۆڵەدا هەیە، بە ئامانجی پەرەپێدانی ستراتیجی نوێ بۆ چارەسەرکردن. هەروەها تیمەکە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی بەکتریاکانی گرێ دەکەن، وەک ئامرازێکی چارەسەری داهاتوو.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی