پەیوەندییەکەی چییە؟؛ وازهێنان لە نانی بەیانی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات

#نانی بەیانی#نەخۆشییەکانی دڵ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • نانی بەیانی ژەمێکی سەرەکی رۆژە؛ یارمەتی گەڕاندنەوەی وزە دەدات دوای پشووی شەوانە. بەڵام سەرەڕای رۆڵی گرنگی لە ژیانی رۆژانەماندا، وازلە نانی بەیانی دەهێنین، جا بۆئەوەی لەگەڵ شێوازی ژیانی خێرادا بگونجێت، یان بۆ کۆنترۆڵکردنی کێش، یان تەنها بەهۆی کەمی کاتەوە.
  • زانایان دەڵێن، کە وازهێنان لە نانی بەیانی، رەنگە مەترسییە تەندروستییەکان زیاتر بکات، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە.
Primary Asset

سبەی

خووی سادەی بەیانیانمان، دەتوانێت تەندروستیمان بخاتە مەترسییەوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان؟ ئێستا توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن، کە وازهێنان لە نانی بەیانی، بەشدارە لە گیرانی خوێنبەرەکان کە زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت.

نانی بەیانی ژەمێکی سەرەکی رۆژە؛ یارمەتی گەڕاندنەوەی وزە دەدات دوای پشووی شەوانە. بەڵام سەرەڕای رۆڵی گرنگی لە ژیانی رۆژانەماندا، وازلە نانی بەیانی دەهێنین، جا بۆئەوەی لەگەڵ شێوازی ژیانی خێرادا بگونجێت، یان بۆ کۆنترۆڵکردنی کێش، یان تەنها بەهۆی کەمی کاتەوە.

زانایان دەڵێن، کە وازهێنان لە نانی بەیانی، رەنگە مەترسییە تەندروستییەکان زیاتر بکات، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە.

پەیوەندی نێوان دڵ و نانی بەیانی

گۆڤاری کۆلێژی دڵی ئەمەریکی (JACC) بڵاویکردۆتەوە، ئەو کەسە پێگەیشتوانەی نانی بەیانیان بەجێدەهێڵن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە رێژەی 87% زیاترە، بەراورد بەوانەی، کە بە بەردەوامی نانی بەیانیان دەخۆن.

مەترسییەکانی وازهێنان لە نانی بەیانی

کلینیکی کلیڤلاند روونی دەکاتەوە، کە خوێنبەرەکان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی تەندروستی، لە رێگەی گەیاندنی ئۆکسجین، ماددە خۆراکییەکان و هۆرمۆنەکان بۆ هەموو جەستە. بە تێپەڕبوونی کات، خوێنبەرەکان بەهۆی کۆبوونەوەی مادەی هاوشێوەی چەوری، کۆلیسترۆڵ، پاشماوەی خانەیی و مادەکانی تر دەگیرێن. ئەمەش کاتێک روودەدات، کە دیواری خوێنبەرەکان بەهۆی رەقبوونی خوێنبەرەکانەوە زیانیان پێدەگات، ئەمەش وردە وردە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە وازهێنان لە نانی بەیانی دەتوانێت زنجیرەیەک رووداوی فیسیۆلۆجی دەستپێبکات، کە رەنگە ئەم پرۆسەیە خێراتر بکات. شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی ئەو کەسانەی نانی بەیانی بەجێدەهێڵن، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپی "" LDL و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

سەرەڕای ئەوەش، کاتێک جەستە بەیانیان ماددە خۆراکییەکانی کەم دەبێت، قەرەبووی دەکاتەوە بە دەردانی هۆرمۆنەکانی فشار وەک کۆرتیزۆڵ. زیادبوونی هۆرمۆنەکانیش هەوکردن زیاد دەکات، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ رەقبوونی خوێنبەرەکان. هەروەها ئەو کەسانەی ژەمەکان بەجێدەهێڵن و خۆراکی کالۆری بەرز دەخۆن، ئاستی چەوی سیانی جگەر (ترایگلیسیرید)یان زیاد دەکات، ئەمەش فشارێکی بەرچاو لەسەر سیستمی خوێنبەرەکان دروست دەکات.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی