یۆرگن کڵۆپ هەڵەیەکی مانچستەریونایتد لە گرێبەستەکەی کریستیانۆدا دەخاتەڕوو

#یۆرگن کڵۆپ#لیڤەرپوڵ#مانچستەریونایتد
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
Primary Asset

سبەى

یۆرگن کڵۆپ راهێنەری پێشووی یانەی لیڤەرپوڵ، هەڵەیەکی مانچستەریونایتد لە دوو گرێبەستی گەورەدا دەخاتەڕوو، ئەو راهێنەرە بڕوای وایە گەڕاندنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پۆل پۆگبا زیانی لە شەیتانە سورەکاندا.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیل یۆرگن کڵۆپ رایگەیاند، ئەگەر راهێنەری مانچستەریونایتد ببوایە، ئەوا جارێکی تر کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پۆل پۆگبای بۆ یانەکە نەدەگەڕاندەوە، چونکە بڕوای وایە ئەو جۆرە گرێبەستانە سەرکەوتوو نابێت.

لە بارەی ئۆفەری گرتنەدەستی ئەرکی راهێنەرایەتی مانچستەریونایتد لە دوای ئەلێکس فێرگسنی راهێنەری ئەفسانەیی لە ساڵی 2013دا، راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکرد، کە پرۆژەکەیان لە ئاستی داخوازییەکانیدا نەبووە، کاتی پێشکەشکردنی ئۆفەرەکەش گونجاو نەبوو، چونکە گرێبەستی لەگەڵ دۆرتمۆندا هەبووە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا یۆرگن کڵۆپ وتوویەتی: بیرۆکەی بەڕیوەبردنی مانچستەریونایتد زۆر گەورەیە، بەڵام لەگەڵ شێوازی مندا ناگونجێت و هیچ کاتیش هەستم نەکردووە، کە پرۆژەی من بێت.

سەبارەت بە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی لیڤەرپوڵیش، یۆرگن کڵۆپ دەڵێت ئۆفەرەکەی رێدز جیاواز بوو، ئیدارەی یانەکە خاوەن پرۆژەیەکی روون بوون.

لەکۆتایشدا یۆرگن کڵۆپ کە ئێستا وەکو راوێژکاری وەرزشی کۆمپانیای رێد بۆڵ کاردەکات، وتوویەتی چارەنووسی ئەو یانەی لیڤەرپوڵ بووە، نەک مانچستەریونایتد.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی