راهێنانی جەستەیی و هزری؛ وەزارەتی ناوخۆ:ریفۆرم لە پۆلیسی كوردستان دەكرێت

#وەزارەتی ناوخۆ#پۆلیس#کوردستان#هەرێم
6 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 6 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی لیژنەیەكەوە "پێداچوونەوە بە ئەرك و پەیكەر و شێوازی مامەڵە و ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای جەستەیی و هزری پۆلیسی كوردستان دەكات".
  • وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: دوای نیوەڕۆی چوارشەممە 22ـی تشرینی یەكەمی 2025، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە یەكێك لەو لیژنانە كە بۆ پێداچوونەوە بە ئەرك و پەیكەر و شێوازی مامەڵە و ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای جەستەیی و هزری پۆلیسی كوردستان ڕاسپێردراون.
Primary Asset

وێنەی کۆبوونەوەکە

سبەی

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی لیژنەیەكەوە "پێداچوونەوە بە ئەرك و پەیكەر و شێوازی مامەڵە و ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای جەستەیی و هزری پۆلیسی كوردستان دەكات". 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: دوای نیوەڕۆی چوارشەممە 22ـی تشرینی یەكەمی 2025، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە یەكێك لەو لیژنانە كە بۆ پێداچوونەوە بە ئەرك و پەیكەر و شێوازی مامەڵە و ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای جەستەیی و هزری پۆلیسی كوردستان ڕاسپێردراون.

 بەپێی راگەیەندراوەكە " وەزیری ناوخۆ لە سەرەتای كۆبوونەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو دیدارە و پوختەیەكی لەسەر دونیابینی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی بۆ شێوازی مامەڵەكردنی حكومەت بە دامەزراوە و فەرمانبەرەكانی لەگەڵ هاووڵاتیان خستەڕوو، كە بریتییە لە پەیڕەوكردنی میتۆدی بەسەنتەركردنی هاووڵاتی لە خزمەتگوزارییەكان، هەروەها باسی لە پێویستی پێداچوونەوەی جددی بە كەرتی پۆلیس كرد بە هەموو ئەرك و سێكتەر و بەرنامەكانەوە، بە جۆرێك كە لەگەڵ پێداویستییەكانی سەردەم و تێڕوانین و چاوەڕوانی هاووڵاتیانی كوردستان بگونجێت".

"بۆ ئەم مەبەستە ئەكادیمیای سەركردایەتی و بەڕێوەبردن لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس هاوشان لەگەڵ لێژنەیەكی دیكەی باڵا كە بۆ ئەركی ئامادەكردن و نوسینەوەی ڕێبەری كاری پۆلیسی لە كوردستان پێكهاتووە، بۆ ئەو ئەركە ڕاسپێردراون." وەزارەتی ناوخۆ وا دەڵێت.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ " وەزیری ناوخۆ لیژنەی ڕاسپارد كە بیرۆكە و وردەكاری ئەو پڕۆژەیە لە گەڵ كارمەند و ئەفسەران لەسەر ئاستی كوردستان لە ڕێی ئەنجامدانی كۆبوونەوە و وۆرك شۆپ بەش بكرێت، و را و سەرنج و بۆچوونەكانیان بۆ دەوڵەمەندكردنی بە هەند وەربگیرێ، هەروەها سوود لە ئەزموونی وڵاتانی پێشكەوتوو بە گونجاندنی لەگەڵ سروشت و ژینگەی كۆمەڵگەی كوردستان و پاڵپشتی ئاژانس و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان وەربگیرێت". 

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا هاتووە:" وەزیری ناوخۆ جەختی لە پێویستی ئامادەكردن راهێنانی بەردەوامی جەستەیی و هزری بۆ كارمەندان و ئەفسەران كرد و ئەكادیمیای سەركردایەتی و بەڕێوەبردن، بەڕێوەبەرایەتییەكانی مەشق و شیاندن، بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكانی ئاراستەكردن و ڕابەریكردنی مەعنەوی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كۆمەڵگەیی ڕاسپارد بۆ رێكخستنی خول و ڕاهێنانی بەردەوام، پێداچوونەوە بە پەیكەری گشتی پۆلیس، ئەركەكان، بنكەكانی پۆلیس وەكو یەكەی بنەڕەتی كاری پۆلیس، سوود وەرگرتن لە تەكنۆلۆژیای مۆدێرن بۆ ئاسانكردنی ئەركەكان، پەروەردەكردنی سەركردە و دابەشكردن و شۆڕكردنەوەی ئەركەكان، و چەندین تەوەری دیكە بە وردی گفتوگۆیان لەسەر كرا".

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی