بەرپرسێك ئاشكرای دەكات؛ نەتەنیاهۆ لەسەر بڵاوەپێكردنی هێزی توركیا لە غەززە چی بە جێگری سەرۆكی ئەمەریكا وتووە؟

#ئەمەریکا#ئیسرائیل#تورکیا#غەززە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکۆ جەمال
پوختە :
  • بەوتەی بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل و سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی نێوان سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، جێگری سەرۆكی ئەمەریكای ئاگاداركردۆتەوە كە وڵاتەكەی بە تەواوەتی دژی بڵاوەپێكردنی هێزی سەربازیی توركیایە لە كەرتی غەززە.
  • بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، نەیاربوونی توندی وڵاتەكەی سەبارەت بە بڵاوەپێكردنی هێزی توركیا لە كەرتی غەززە بە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا گەیاندووە.
Primary Asset

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و جێگری سەرۆکی ئەمەریکا

سبەی

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، نەیاربوونی توندی وڵاتەكەی سەبارەت بە بڵاوەپێكردنی هێزی توركیا لە كەرتی غەززە بە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا گەیاندووە.

بەوتەی بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل و سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی نێوان سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، جێگری سەرۆكی ئەمەریكای ئاگاداركردۆتەوە كە وڵاتەكەی بە تەواوەتی دژی بڵاوەپێكردنی هێزی سەربازیی توركیایە لە كەرتی غەززە.

بەوتەی سەرچاوە ئیسرائیلیەكان بۆ تۆڕی "  CNN" نەتەنیاهۆ لە كۆبوونەوەكەدا بە جەی دی ڤانسی وتووە "ئیسرائیل بوونی سەربازیی و ئەمنیی توركیا لە غەززە بە هێڵی سور دەزانێت".

بەپێی پلانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا كە لە 20 خاڵ پێكدێت سەبارەت بە غەززە، توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی چاوەڕوان دەكرێت بەشداری پێبكرێت لەو هێزەی ناوی دەنرێت "هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی" كە لە كەرتی غەززە بڵاوەیان پێدەكرێت، ئەنقەرەش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ناردنی هێزی سەربازیی بۆ غەززە ئەگەر پێویست بكات.

لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەی رۆژی سێشەممە 21-10-2025 لە سەردانی بۆ ئیسرائیل ئەنجامیدا، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە كە سەبارەت بە بوونی هێزی نێودەوڵەتی لە غەززە لێی كران، رایگەیاند:"بوونی هەر هێزێكی بیانی لەوانەش هێزی توركیا لە غەززە پێویستی بە رەزامەندی ئیسرائیل هەیە".

لە هەمانكاتدا جەی دی ڤانس دەستخۆشی لە توركیا كرد و رۆڵی بە "زۆر بنیاتنەرانە" وەسف كرد لە ئاسانكاریكردن بۆ ئاگربەستی غەززە.

 

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی