
مێسی
سبەی
لە هەنگاوێکدا کە دڵخۆشی لای هەوادارانی تۆپی پێ دروستکردووە، لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیامی ئەمەریکی تا ساڵی 2029 نوێکردەوە.
لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا کە مێسی لە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2026، وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن رابگەیەنێت و بۆ کارکردن لە پۆستێکی کارگێڕیدا بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بگەڕێتەوە، بەڵام ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراویدا تا ساڵی 2029 واژۆکەی خستەوەسەر گرێبەستی نوێی ئینتەرمیامی.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان، مێسی و ئینتەرمیامی چەند مانگێکە لە گفتوگۆدا بوون بۆ درێژەدان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان بۆ چەند ساڵانێکی زیاتر. راگەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەش ئەو پرسیارە دەخاتەوەڕوو، کە ئایا مێسی بەشداری لە مۆندیالی ساڵی 2030یش دەکات، یاخود مۆندیالی ساڵی داهاتوو، دەبێتە کۆتا ئامادەبوونی لە جامی جیهانیدا؟.
لە ماوەی سێ وەرز یاریکردنی لە ئینتەرمیامی، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بەشداری لە 56 یاریدا کردووە و لەو ژمارە یارییەش چیرۆکی 51 گۆڵ و 30 ئەسیستی نووسیوەتەوە.
