وردەكاری نوێ؛ پۆلیسی فەڕەنسا نزیكە لە دەستگیركردنی دزەكانی مۆزەخانەی لۆڤەر

#لۆڤەر#پاریس#دزیی#فەڕەنسا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن مەحمود
پوختە :
  • داواكارانی گشتی فەرەنسا، رۆژی هەینی گەشبینی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە دەستگیركردنی ئەو دزانەی كە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس دزییەكی گەورەیان ئەنجام دا.
  • پۆلیسی فەرەنسا نزیكەی 150 نموونەی DNA و ژمارەیەك بەڵگەی دیكەی لە شوێنی دزییەكەی لۆڤەر دۆزیوەتەوە، داواكارانی گشتی فەڕەنساش دەڵێن ئەوە هەنگاوێكی گەورەیە بۆ دەستگیركردنی تاوانبارانی دزییەكە.
Primary Asset

تیمی لێکۆڵینەوە لە مۆزەخانەی لۆڤەر

سبەی

پۆلیسی فەرەنسا نزیكەی 150 نموونەی DNA و ژمارەیەك بەڵگەی دیكەی لە شوێنی دزییەكەی لۆڤەر دۆزیوەتەوە، داواكارانی گشتی فەڕەنساش دەڵێن ئەوە هەنگاوێكی گەورەیە بۆ دەستگیركردنی تاوانبارانی دزییەكە.

داواكارانی گشتی فەرەنسا، رۆژی هەینی گەشبینی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە دەستگیركردنی ئەو دزانەی كە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس دزییەكی گەورەیان ئەنجام دا.

گەشبینی داواكارانی گشتی فەڕەنسا، دوای ئەوە هات كە لێكۆڵەران زیاتر لە 150 نمونەی DNA و پەنجەمۆر و بەڵگەی دیكەیان لە شوێنی دزییەكەدا دۆزییەوە.

لەوبارەیەوە، لۆرێ پیكۆ، داواكاری گشتی پاریس بە رۆژنامەی ئۆست فرانسی راگەیاندووە، زیاتر لە 150 نمونەی DNA و پەنجەمۆر و بەڵگەی دیكە لە شوێنی رووداوەكە دۆزراونەتەوە.

وتیشی: هەروەها دزەكان كڵاو و ئامێری بڕین و دەستكێش و چاكەت و كەلوپەلی دیكەیان پاش بەكارهێنان لە دوای خۆیان بەجێی هێشتووە.

داواكاری گشتیی پاریس دەشڵێت "شیكاریی زیاتر سەبارەت بەو بەڵگانە پێویستی بەكاتی زیاترە، هەرچەندە پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكان بەدەستبهێنرێت، كە دەتوانێت هەنگاوێكی گەورە بێت بۆ ناسینەوەی تاوانبارەكان بەتایبەت ئەگەر پێشتر تاوانیان ئەنجام دابێت.

" نزیكەی 100 لێكۆڵەر لە یەكەكانی تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە گەورەكان و بازرگانیكردن بە موڵك و ماڵ، ئێستا بەشداریی لە ئۆپراسیۆنی دەستبەسەركردنی دزەكان دەكەن". لۆرێ پیكۆ وا دەڵێت.

بەیانی رۆژی یەكشەممەی رابردوو مۆزەخانەی لۆڤەر بە بڕیارێك چۆڵكرا، دوای ئەوەی چوار دزی دەمامكدار هەڵیانكوتایە سەر هۆڵی ئەپۆلۆ كە گەوهەرەكانی تاجی فەرەنسی تێدا هەڵگیرابوون، دوو سەكۆی نمایشكردنیان شكاند و هەشت پارچە شوێنەواریان دزی كە خاوەندارێتیەكەیان دەگەیشتەوە بە شاژن و ئیمپراتۆری فەرەنسییەكان، كە بەهاكەیان بە 88 ملیۆن یۆرۆ دەخەملێنرێت.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی