
سبەى
کۆمپانیای Nautix Robotics کە بنکەی سەرەکی لە بەیجینە، پەردەی لەسەر رۆبۆتێک بەناوی "Bumi" لادا، کە هاوشێوەی مرۆڤ کارەکانی ناوماڵ دەکات و نرخەکەشی 1400 دۆلارە.
بەم نرخە کە بە نزیکەیی نرخی مۆبایلێکی زیرەکە، بەکارهێنەران رۆبۆتێکیان دەستدەکەوێت، کە بە تایبەتی بۆ بەکارهێنانی ئیشی ناوماڵ دیزاین کراوە.
بە پێچەوانەی رۆبۆتە گرانبەهاکان، رۆبۆتی بومی کە بە نرخێکی گونجاو بەردەست دەبێت، بەرزییەکەی نزیکەی یەک مەترە و کێشی نزیکەی 12کیلۆگرامە.
کۆمپانیای Nautix Robotics لە پێشانگایەکی رۆبۆتەکان لە چین رۆبۆتەکەی نمایشکرد. کە لەکۆتایی ئەمساڵدا بۆ ئەو کەسانە بەردەست دەبێت، کە پێشوەختە داوایان کردووە.
بومی بەشداری پێشبڕکێیەکی راکردنی رۆبۆتەکانى کرد و یەکێک بوو لەو چوار رۆبۆتەی، کە پێشبڕکێیەکەیان تەواو کرد و گەیشتنە هێڵی کۆتایی.
بەم نرخە کەمە، بومی دەبێتە بژاردەیەکی گونجاو بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بۆ کارکردنی ناوماڵ پشت بە رۆبۆت ببەستن. لە کاتێکدا نرخی رۆبۆتەکەی کۆمپانیای یونیتری لە 5900 دۆلارەوە دەستپێدەکات و نرخی مەزەندەکراوی رۆبۆتەکەی کۆمپانیای تێسلا ئەمەریکیش 20 هەزار دۆلار دەبێت.
