توێژینەوەی زانستی؛ سیسرک لەوە مەترسیدارترە کە بیری لێدەکەیتەوە

#سیسرک#ناوماڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • توێژینەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری Journal of Allergy  بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە سیسرک تەنیا مێروویەک نییە، بەڵکو سەرچاوەیەکی پیسبوونی هەوای ناوماڵیشە.
  • سیسرک لە زۆر شوێن، بەتایبەتی ماڵەکان و لەناوماڵەکانیش لە چێشتخانە و گەرماودا دەبینرێت، زۆر لەوە مەترسیدارترە کە بیری لێدەکەیتەوە، چونکە دەبێتە هۆی پیسبوونی هەوا و بەتایبەتی کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵ و ئەو کەسانە دروستدەکات، کە نەخۆشی رەبۆیان لەگەڵدایە.
Primary Asset

سبەی

سیسرک لە زۆر شوێن، بەتایبەتی  ماڵەکان و لەناوماڵەکانیش لە چێشتخانە و گەرماودا دەبینرێت، زۆر لەوە مەترسیدارترە کە بیری لێدەکەیتەوە، چونکە دەبێتە هۆی پیسبوونی هەوا و بەتایبەتی کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵ و ئەو کەسانە دروستدەکات، کە نەخۆشی رەبۆیان لەگەڵدایە.

توێژینەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری Journal of Allergy  بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە سیسرک تەنیا مێروویەک نییە، بەڵکو سەرچاوەیەکی پیسبوونی هەوای ناوماڵیشە.

توێژەران گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە سیسرک گەردیلەی وردی ژەهراوی دەردەکەن، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵ بەگشتی و ئەو کەسانە دروستدەکات، کە هەستیاریان هەیە و تووشی نەخۆشی رەبۆ بوون (تەنگەنەفەسی).

کیمیا شیکاری گەردیلەکان دەکات

توێژەوەرانی زانکۆی کارۆلینای باکور بە ئامێرێکی تایبەت هەواو گەردیلە وردەکانی ژمارەیەک ماڵیان کۆکردووەتەوە، کە هەندێکیان بەدەست سیسرکەوە دەناڵێنن و بەشێکی دیکەشیان ئەو کێشەیەیان نییە.

لە نموونە کۆکراوەکاندا شیکاری کیمیاییان ئەنجامدا، بۆ پێوانەکردنی چڕی ماددە هەستیارەکانی پەیوەست بە سیسرکەوە، واتە بۆ ئەو پرۆتینەی لە پیساییەکانیان دەدۆزرێتەوە. شیکارییەکە دەریخستووە، ئەو ماڵانەی ژمارەی سیسرکیان زیاترە، ئاستی ئەندۆکسین و ماددە هەستیارەکانی دیکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووە، بەراورد بە ماڵە پاکەکان یان ئەوانەی سیسرکیان نەبووە.

دۆزینەوەیەکی سەرنجڕاکێشی توێژینەوەکە، ئەو جیاوازییە بایۆلۆجییە چاوەڕواننەکراوەیە، کە سیسرکی مێ بەراورد بە سیسرکی نێر، دوو هێندە زیاتر لە ئەندۆکسینەکان بەرهەم دەهێنن. 

مەترسییەک کە شایەنی دەستێوەردانە

نەهێشتنی سیسرکەکان نەک تەنها ئاسوودەیی دەروونی دابین دەکات، بەڵکو لە راستیدا کوالێتی هەوای ناوماڵ باشتر دەکات و کێشەی هەناسەدان و تەنگەنەفەسی لە منداڵان و نەخۆشانی رەبۆدا کەم دەکاتەوە.

دۆزینەوەکە ئاماژەیە بۆئەوەی، تەندروستی ژینگەی ماڵ تەنها پاکوخاوێنی دەرەوە نییە، بەڵکو مێرووە بچوکەکانیش دەگرێتەوە، ئەو مێروانەی لە ماڵ و ژوورەکانماندا دەژین، بە بێ ئاگاداری خۆمان.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی