کێ تاکە کورسی کوردانی فەیلی لە پەرلەمانی عێراق دەباتەوە؟

#
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی
Primary Asset

سبەی

هەرچەندە قەزایەک و ناحیەیەکی دەکەونە سنوری ناوچەی 140 و بەشێکن لە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان، هیچ لیستێکی کوردی لەو پارێزگایە بەشداریی هەڵبژاردن ناکات، بەڵام کاندیدانی فەیلی لەسەر ئاستی تاک کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی تاکە کورسی کۆتای کوردانی فەیلی لەو پارێزگایە دەکەن.

قەزای بەدرە و ناحیەی جەسان، لە سنوری پارێزگای واست، کە ناوەندەکەی شاری کوتە لە ناوەڕاستی عێراق، هیچ لیست و قەوارەیەکی کوردی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەو پارێزگایە ناکەن، بەڵام زۆرینەی لیستە بەشدارەکان بەشێوەی تاک لەناو لیستەکان، یان لیستی تاکە کەسی کێبڕکێ لەسەر  تاکەکورسی کۆتای فەیلییەکانی عێراق لەو پارێزگایە دەکەن. کە لە کۆی 9 کورسی کۆتای پێکهاتەکان لەسەر ئاستی عێراق یەک کورسی بۆ کوردانی فەیلی لە سنوری پارێزگای واست تەرخانکراوە.

کورسی فەیلییەکان بۆ مالیکی

لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، حسێن عەلی مەردان نجێمی، کاندیدی لیستی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی توانی کورسی کۆتای فەیلییەکان بە 15704 دەنگ بباتەوە.

حسێن عەلی مەردان، کوردی فەیلییە، دانیشتوی قەزای بەدرەیە لە سنوری پارێزگای واست، 

بەرکەوتەى بازنەى پارێزگاى واست بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق 11 کورسی پەرلەمانییە لە چوارچێوەى کورسییە گشتییەکان، سیانیان بۆ کۆتاى ژنان تەرخانکراوە و هەروەها یەک کورشیش بۆ پێکهاتەى کوردى فەیلى لە چوارچێوەى کۆتاى پێکهاتەکان دەستنیشان کراوە، بەم شێوەیەى لە خشتەکەدا روونکراوەتەوە :

چانسی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەدەست هێنانى کورسی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق: 

هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق  تەواو هاوشێوەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقە کە لە 11ـی تشرینى دووەمى ئەم ساڵدا ئەنجام دەدرێت، سیستمى هەڵبژاردن و بازنەکانى هەڵبژاردن و شێوازى دەنگ بۆ کورسی تەواو هاوشێوەى یەکن. لەبەر ئەوەى کۆتا هەڵبژاردنە کە لە عێراقدا ئەنجامدرابێت، ئەوا دەتوانێت تارادەیەکى باش بەرچاوڕوونیمان بداتێ بۆ سەنگى لایەنە کێبڕکێکارەکانى هەڵبژاردن، بەتایبەت ئەگەر گریمانەى ئەوە بکەین، هەمان دۆخ بۆ لیست و لایەنە کێبڕکێکارەکانى هەڵبژاردن دووبارە ببێتەوە، ئەوا لە خولى شەشەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا چانسى بەدەست هێنانى کورسی بەم شێوەیە دەبێت: 

لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکاندا کە لە ساڵى 2023دا ئەنجامدرا، لە بازنەى هەڵبژاردنى پارێزگاى واست  17 لیست و هاوپەیمانێتى و کاندیدى تاکەکەسی بەشدارییان کرد، لەسەر بنەماى ئەو ئەنجامانەى کە بەدەستیان هێناوە لەسەر بە پێوەرى سانتلیگۆى 1.7 گۆڕینى دەنگ بۆ کورسی، بۆ خولى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق چوار هێزى سیاسیی چانسى بەدەستهێنانى کورسییان دەبێت، کە بریتین لە (واسط اجمل ، ائتلاف دولة قانون، تحالف نبنى ، تحالف قوى دولة وطنيية) بەم شێوەیەى لە خشتەى خوارەوەدا روونکراوەتەوە:

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی