زیرەکی دەستکرد براوەی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا دیاریدەکات

#
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • پاش تێپەڕبوونی 11 هەفتە بەسەر خولی ئیسپانیادا، ریاڵ مەدرید بەکۆی 30 خاڵ لە 10 بردنەوە و تەنیا دۆڕاندنێک لە پێشەنگی ریزبەندیدایە. هەرچی بارسێلۆنایە بەکۆی 25 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، بەڵام پێنج خاڵ لە رکابەرە مێژوویەکەوە دوورە.
Primary Asset

سبەى

زیرەکی دەستکرد براوەی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیای دیاریکرد و رێژەیەکی بەرزی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید داناوە و بە بەهێزترینی لالیگای دەزانێت. لە بەرامبەردا چانسێکی کەمی بە یانەی بارسێلۆنا داوە، بۆئەوەی پارێزگاری لە نازناوەکەی بکات.

پرسیاری براوەی وەرزی 2025 بۆ 2026 لە زیرەکی دەستکرد کرا و ئەو ئامێرەش رێژەی 70% بۆ ریاڵ مەدرید دیاریکردووە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە، بەڵام رێژەکە بۆ بارسێلۆنا کەمبووە و تەنیا 24%ە.

پاش تێپەڕبوونی 11 هەفتە بەسەر خولی ئیسپانیادا، ریاڵ مەدرید بەکۆی 30 خاڵ لە 10 بردنەوە و تەنیا دۆڕاندنێک لە پێشەنگی ریزبەندیدایە. هەرچی بارسێلۆنایە بەکۆی 25 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، بەڵام پێنج خاڵ لە رکابەرە مێژوویەکەوە دوورە.

ئەو پێنج خاڵە کە سیانیان بەهۆی دۆڕاندنی یاریی کلاسیکۆوە بووە، ئەرکی بارسێلۆنای بۆ قەرەبووکردنەوەی ئاڵۆز کردووە، لە کاتێکدا بەراورد بە وەرزی رابردوو لەم وەرزەدا ئاستی پاشەکشەی کردووە، کە بەشێکی پەیوەندی بە زنجیرە پێکانەکانەوە هەیە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی