بەرژەوەندی خۆی لێکدەداتەوە؛ زیرەکی دەستکرد خۆپەرست دەبێت

#زیرەکی دەستکرد
10 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 10 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
بەهادین عەلی
پوختە :
  • ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە زانکۆی کارنێگی مێلۆنی ئەمەریکی ئەنجامیداوە، مەترسییەکانی زیادبوونی زانیارییەکانی زیرەکی دەستکردی خستووەتەڕوو. مەترسییەکە لەوەدایە کە ئامرازەکانی AI پەرەیان بە رەفتاری خۆپەرستی داوە، بەجۆرێک کەمتر هاوکاری بەکارهێنەران دەکەن و زیاتر بەرژەوەندی خۆی لێکدەداتەوە.
Primary Asset

سبەى

هەندێ لە ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد بەشێوەیەک پەرەیان پێدراوە، کە زیاتر خۆپەرست دەربکەون و بەرژەوەندی خۆیان لەبەرچاودەگرن. هاوکات توێژینەوەیەک دەریخستووە کە چەند مۆدێلێکی AI کەمتر ئامادەن هاوکاری بەکارهێنەران بکەن.

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە زانکۆی کارنێگی مێلۆنی ئەمەریکی ئەنجامیداوە، مەترسییەکانی زیادبوونی زانیارییەکانی زیرەکی دەستکردی خستووەتەڕوو. مەترسییەکە لەوەدایە کە ئامرازەکانی AI پەرەیان بە رەفتاری خۆپەرستی داوە، بەجۆرێک کەمتر هاوکاری بەکارهێنەران دەکەن و زیاتر بەرژەوەندی خۆی لێکدەداتەوە.

یوکشوان لی و هیرۆکازو شیرادۆ ئامادەکارانى توێژینەوەکە دەڵێن، زنجیرەیەک تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەو مۆدێلانەى زیرەکی دەستکرد کردووە کە توانای شیکارییان هەیە. ئەو دوو توێژەرە بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەم مۆدێلانە کەمتر ئامادەن هاوکاری بکەن و زیاتر کاریگەری نەرێنییان لەسەر رەفتاری کەسەکان هەیە، بەراورد بەو مۆدێلانەی کە توانای بیرکردنەوەیان نییە.

ئەوان دەڵێن، خەڵک خواستى ئەوەى هەیە وەک مرۆڤ مامەڵە لەگەڵ AI بکات، ئەمەش مەترسیدارە، بەتایبەتی کاتێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی، یان پێشکەشکردنی ئامۆژگاری سۆزداری یان کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنرێت.

هاوکات تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە کە ئەو مۆدێلانەی توانای بیرکردنەوەیان هەیە، کاتێکی زیاتر بەسەر دەبەن بۆ شیکردنەوەی زانیاری و هەڵدانەوەی کێشە ئاڵۆزەکان و لەبەرچاوگرتنی بژاردەکانیان، بەڵام زیاتر بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، نەک بەرژەوەندی بەکارهێنەران. 

لە یەکێک لە تاقیکردنەوەکاندا، ئەو مۆدێلانەی کە توانای بیرکردنەوەیان نییە، 96%ی زانیارییەکانیان لەگەڵ بەکارهێنەران هاوبەش کردووە، لەکاتێکدا ئەوانەی توانای بیرکردنەوەیان هەیە تەنها 20%یان هاوبەش کردووە.

لەگەڵ پەرەسەندنی تواناکانی AI، دەبێت دڵنیابین لەوەی کە زیادبوونی هێزی شیکاریان، هاوسەنگ بێت لەگەڵ رەفتارە ئەرێنییەکانیان. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەک پەرەی پێبدرێت، کە زیاتر هاوکاری بەکارهێنەران لەبەرچاوبگرێت و بەو ئاراستەیەدا نەبرێت، کە پێش هەموو شتێک بەرژەوەندی خۆی لامەبەست بێت، ئەوەش بەپێی توێژینەوەکە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی