رێژەی تاوان بەرزبووەتەوە؛ بۆ دیپۆرتكردنەوەی سورییەكان ئەڵمانیا شەرع بانگێشت دەكات

#ئەڵمانیا#رێژەی تاوان#فریدریک مێرز#ئەحمەد شەرع#سوریا#پەنابەرانی سوریا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 4 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە ئەڵمانیا، حكومەتی ئەو وڵاتە دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران خێراتر دەكات. بۆ ئەو مەبەستە راوێژكاری ئەڵمانیا سەرۆكی سوریا بانگێشتی وڵاتەكەی دەكات
Primary Asset

فریدریک مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا

سبەی

لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە ئەڵمانیا، حكومەتی ئەو وڵاتە دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران خێراتر دەكات. بۆ ئەو مەبەستە راوێژكاری ئەڵمانیا سەرۆكی سوریا بانگێشتی وڵاتەكەی دەكات.

لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانیدا، فریدریك مێرز، راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا بانگێشتی ئەڵمانیا كردووە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانی سوری، ئەوەش دوای بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان بەشێوەیەكی بەرچاو لە ئەڵمانیا.

مێرز رایگەیاند"بەدڵنیاییەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە دیپۆرتكردنەوەی تاوانكارە سورییەكان، ئەوە پلانەكەمانە، ئێمە ئێستا پلانەكە بەشێوەیەكی كۆنكرێتی جێبەجێدەكەین."

راوێژكاری ئەڵمانیا راشیگەیاند، بۆ سەقامگیركردنی ئەڵمانیا، نیازی وایە گفتوگۆ لەگەڵ شەرع بكات، لەسەر چۆنێتی چارەسەركردنی كێشەكە پێكەوە.

دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریا، ملیۆنان هاوڵاتیی سوری ئاوارەبوون. ئەڵمانیا یەكێك بوو لە ئەو وڵاتانەی زۆرترین سوری وەك پەنابەر وەرگرت، ژمارەیان بەپێی ئاماری حكومەتی ئەڵمایا زیاتر بوو لە یەك ملیۆن سوری.

لە ئەو كاتەوە، پارتی پارێزگارەكانی ئەڵمانیا دژی چوونی لێشاوی پەنابەران بوون بۆ ئەڵمانیا.

فریدریك مێرز، سەرۆكی پارتی سی دی یوی پارێزگار و راوێژكاری ئەڵمانیا، لەوكاتەوەی پۆستی راوێژكاری ئەڵمانیای وەرگرتووە، رێكارەكانی وەرگرتنی پەنابەران و چوونی كۆچبەرانی بۆ ئەڵمانیا قورستر كردووە و پرۆسەی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانی خێراتر كردووە.

سەبارەت بە هۆكاری دیپۆرتكردنەوەی سورییەكان جگە لە بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان، مێرز رایگەیاند، "دووبارەی دەكەمەوە شەڕی ناوخۆی سوریا كۆتایی هاتووە، چیتر لە ئەڵمانیا زەمینە بۆ پەناران نەماوە."

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی