
سبەی
دەم پارتی داوا دەکات دەستبەجێ سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت، دەمیرتاشیش لە زیندانەوە داوای کردووە لیژنە پەرلەمانییەکەی تورکیا دیدار لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام بدات.
تولای هاتیمئۆغولاری، هاوسه‌رۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) دوای بڕیاری دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌وروپا، لە زیندان سه‌ردانی سیاسه‌تمه‌داری کورد سه‌ڵاحه‌دین دەمیرتاشی کرد و ڕایگه‌یاند: پێویسته بڕیاره‌که‌ی دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌وروپا ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێ بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (5ـی تشرینی دووەمی 2025) هەریەک تولای هاتیمئۆغولاری هاوسه‌رۆکی گشتی دەم پارتی و جه‌نگیز چیچه‌ک په‌رله‌مانتاری ئیستا‌نبوڵی دەم پارتی له زیندانی ئه‌دیرنه سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گولان (هەدەپە) و سه‌ڵچوک مزراکلی سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامەدیان کرد.
هاوکات په‌رله‌مانتار مه‌رال دانش به‌شتاش وته‌بێژی کۆنگره‌ی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەکە) له زیندانی کاندرا سه‌ردانی فیگه‌ن یوکسه‌گداغ هاوسەرۆکی پێشوو هەدەپەی کرد.
دوای سەردانی بۆ لای سەڵاحەدین دەمیرتاش، تولای هاتیمئۆغولاری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دۆسیه‌ی کۆبانێ له مێژووی تورکیادا په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش و تاریکه، هه‌م له رووی یاسایی و هه‌م له رووی سیاسییه‌وه، بەهۆیەوە هاوڕێیانمان نزیکه‌ی 10 ساڵه به نایاسایی و ناڕه‌وا ده‌ستبه‌سه‌رکراون.
ئاماژەی بەوەکرد، دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌وروپا بڕیارێکی زۆر گرنگی ده‌رکردووه و پێشتریش سێ بڕیاری هاوشێوەی هەیە لە (20ـی تشرینی دووەمی 2018) و (22ـی کانوونی یه‌که‌می 2020) و (8ـی ته‌مموزی 2024)، تورکیا تانەی لە دوا بڕیاری هەشتی ته‌مووزدا، به‌ڵام ئه‌م تانه‌یه له‌لایه‌ن دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌وروپاوه ڕه‌تکرایه‌وه. به‌م شێوه‌یه، بڕیاره‌که‌ی دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌وروپا بێ گۆڕانکاری مایه‌وه.
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند: پارێزه‌رانی دەم پارتی و پارێزه‌رانی ده‌میرتاش و که‌سانی دیکه هه‌وڵی پێویسته‌کاندا، ئێمه ئێستا چاوه‌ڕێی ئه‌نجامێکین. ئه‌نجامێک که چاوه‌ڕێی ده‌که‌ین ئه‌وه‌یه که بڕیاره‌که‌ی دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بکرێت. به‌بێ هیچ چاوەڕوانییەک، تەنانەت بۆ یەک خولەکیش، دەبێت ده‌میرتاش، یوکسه‌کداغ و هه‌موو هاوڕێیانمان که له دۆسیه‌ی کۆبانێ‌دا ده‌ستبه‌سه‌رکراون ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئازاد بکرێن."
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، هاوسەرۆکی دەم پارتی پەیامێکی ده‌میرتاشی خوێنده‌وه، کە تیایدا رایگەیاندبوو: هیوادارم کۆمیسیۆنی چاره‌سه‌ری په‌رله‌مان له زووترین کاتدا بڕیارێکی بوێرانه بدات و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجەلان بکات. ئه‌مه هیوا و داواکاریی ئێمه‌یه.
دەمیرتاش رایگەیاندووە: شه‌ڕی 50 ساڵه به ته‌واوی کۆتایی دێت. له‌م 50 ساڵه‌دا هه‌میشه سیاسه‌ته‌کانی ئاسایش کراوه‌ته بنه‌ما. له ئه‌نجامدا ده‌یان هه‌زار گه‌نجی ئێمه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌وه‌ی تا ئێستا تاقینه‌کراوه‌ته‌وه تاقیده‌کرێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێویست بوو، ده‌بێت په‌رله‌مانتاران ڕیسکە سیاسییه‌کان له‌به‌رچاو بگرن و بۆ لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی ئاشتی بچنه ئیمراڵی."
