
شه‌ش پاڵاوگه‌ی نایاسایی لە سنورى زڕگوێز داخران
سبەى-هانا مەحمود
هەڵمەتى داخستنى پاڵاوگە نایاساییەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەستیپێکرد و شەش پاڵاوگە داخران و 12 تۆمەتباریش دەستگیرکران، ئەوەش لەگەڵ بەردەوامى لێکۆڵینەوەکان لەبارەى رژاندنى ماددەیەکى رەش لەچەند ناوچەیەکى سنورى پارێزگاکە.
قایمقامیەتى سلێمانى رۆژى پێنج شەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست “سبەى” کەوتووە، داخستنى شه‌ش پاڵاوگه‌ی نایاسایی لە سنورى زڕگوێز و دەستگیرکردنى 12 تۆمه‌تبارى بە تۆمەتى پیسكردنی ژینگه راگەیاند.
فازڵ عومه‌ر قایمقامی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت وتى بڕیاریانداوه پاڵاوگه نایاساییه‌كان دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌رووی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه، به‌پێی یاسای پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵاوگانه ده‌كه‌ن کە به‌شێوه‌ی نایاسایی كارده‌كه‌ن و تێزاب به‌كارده‌هێنن.
جەختیشیکردەوە، هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی پاڵاوگه نایاساییه‌كان داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
هەڵمەتى داخستنى پاڵاوگەکانى سنورى سلێمانى دواى فراوانبوونى کاردانەوەکانى رژاندنى ماددەیەکى رەش لە نزیک دەریاچەى دوکان و سلێمانى و تانجەرۆ و چەمچەماڵ و شارەزوور.
بەپێی ئەنجامى پشکنینەکان دەرکەوتووە، ماددەکە پاشماوەى ماددەیەکى رۆنییە کە تێکەڵى تێزاب کراوە و لە پاڵاوگەو کارگەکان بەکارهێنراوە، پێویست بوو ریسایکلین بکرێتەوە، بەڵام پاڵاوگەکان لەبرى ئەوە بەو شێوە نایاساییە لەناوچەى جیاجیا دەیڕێژن.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە "سبەى" راگەیاند، ئەو پاڵاوگانە مۆڵەتی یاساییان نییە و هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و هەر شوێنێک پابەندی مەرج و ڕێنمایی نەبێت ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
سەبارەت بەوەی ئەو پاڵاوگانە تۆمەتبارن بە رژاندنى ماددە رەشەکە، گۆران قادر وتی "لە ئێستادا لە لێکۆڵینەوەداین بارەیەوە".
کۆتایی هەفتەى رابردوو دواى فراوانبوونى کاردانەوەکان لەو بارەیەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانى دوکان بە خۆڵ ئەو ماددەیەیان داپۆشى و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە دەستپێکرد و بڕیارە دواتر بەتەواوى هەڵبگیرێتەوە.
سیروان سەرحەد قایمقامی قەزای دوکان بە سبەى راگەیاند، "ماددەکەمان شاردووەتەوە و لە هەڵگرتنەوەداین و دەینێرین بۆ کۆمپانیای لاڤارج و دەسوتێنرێت بۆ ئەوەی زیان بە ژینگە نەگەیەنرێت".
سەبارەت بەوەى لەناو دەستگیرکراوەکاندا ئەو کەسەى تێدایە کە تۆمەتبارە بە رژاندنى ماددەکە لە نزیک دەریاچەى دوکان، سیروان سەرحەد وتى “ئەو کەسە پێشتر سکاڵامان لەسەری تۆمارکردووە بریاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە”.
