کەمبوونەوەى چاوتروکاندن بۆ نیوە؛ لێکەوتە مەترسیدارەکانى زۆر بەکارهێنانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان

#ماندبوونی چاو
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • ماندوبوونی چاو بۆ خۆی نەخۆشی نییە، بەڵکو دۆخێکی کاتییە، کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی نادروستی چاوەوە دروستدەبێت. زۆرجار سەرئێشە، تەڵخبوونی بینین، یان ئازاری چاوەکانی لەگەڵدایە. لە هەندێک حاڵەتدا رەنگە نیشانەکان ئاماژە بن بۆ کێشەی تەندروستی، وەک وشکبوونەوەی درێژخایەنی چاو یان لاوازبوونی ماسولکەکانی چاو.
Primary Asset

سبەى

زۆر کەس دوای چەندین کاتژمێر لە بەکارهێنانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان یان خوێندنەوە، تووشی خوران، یان ماندوێتی چاو دەبن. پشتگوێخستنی، نیشانەکانی خراپتر دەکات یان کێشەی تەندروستی قووڵتری لێدەکەوێتەوە، کە لەو کاتەدا پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە.

ماندوبوونی چاو چییە؟ 

ماندوبوونی چاو بۆ خۆی نەخۆشی نییە، بەڵکو دۆخێکی کاتییە، کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی نادروستی چاوەوە دروستدەبێت. زۆرجار سەرئێشە، تەڵخبوونی بینین، یان ئازاری چاوەکانی لەگەڵدایە. لە هەندێک حاڵەتدا رەنگە نیشانەکان ئاماژە بن بۆ کێشەی تەندروستی، وەک وشکبوونەوەی درێژخایەنی چاو یان لاوازبوونی ماسولکەکانی چاو.

هۆکارەکانی ماندبوونی چاو چین؟ 

 خوێندنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بەتایبەت لە شاشەکانەوە. 

نووسین یان کاری ورد. 

 لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ مەودای دوور یان لە بارودۆخی رووناکی خراپدا. 

بەرکەوتن بە رووناکییەکی گەش یان دانیشتن لە شوێنی کەم رووناکی.

پزیشکەکان هۆشداری دەدەن، کە بەکارهێنانی بەردەوامی ئامێرە دیجیتاڵییەکان، دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە نەخۆشی بینینی کۆمپیوتەر ناسراوە، کە رێژەی چاوتروکاندنی ئاسایی لە نزیکەی 18 جار لە خولەکێکدا بۆ نزیکەی نیوە کەم دەبێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و خوران لە چاوەکاندا.

نیشانەکانی ماندوبوونی چاو چین؟

ئازار یان خورانی چاو. 

تەڵخبوونی بینین. 

وشکبوونەوەی چاو.

هەستیارییەکی زۆر بەرامبەر بە رووناکی. 

ئازار لە مل، شان، یان پشت. 

کەمخەوی نیشاناکانی ماندوبوونی چاو زیاددەکات، چونکە کەمخەوی رێگری دەکات چاو پشوو و خۆراکی پێویست وەربگرێت. 

هەنگاوە کاریگەرەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە ماندبوونی چاو:

 1-  رێکخستنی شاشە: شاشەی کۆمپیوتەر یان شاشەکان بە گشتی بە دووری 50 بۆ 65 سم لە چاوەوە دوربێت، کەمێک لە خوار ئاستی چاوەوە رایبگرە. بە بەردەوامی پاکی بکەرەوە بۆ کەمکردنەوەی رەنگدانەوەی.  بەکارهێنانی شاشەی فیلتەری. 2- باشترکردنی ژینگەی کارکردن: رێکخستنی رووناکی بەجۆرێک، کە نەبێتە هۆی رەنگدانەوەی یان درەوشانەوەی شاشە.

3-گۆڕینی خووی رۆژانە: یاسای 20-20-20 جێبەجێ بکە، واتە هەر 20 خولەک جارێک، بۆ ماوەی 20 چرکە سەیری تەنێکی دور بکە. 

خۆت بیر بخەرەوە کە زوو زوو چاوت بتروکێنیت.

 پشوویەکی درێژتر وەربگرە؛ هەر دوو کاتژمێرێک نزیکەی 15 خولەک پشوو بدە. 

4- چاودێری چاو: 

بەکارهێنانی فرمێسکی دەستکرد کاتێک هەست بە وشکبوونەوە دەکەیت. 

بەکارهێنانی پاککەرەوەی هەوا و شێدارکەرەوەی هەوای ناوماڵ. 

دڵنیابە لە ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوامی چاو، چونکە رەنگە پێویستت بە چاویلکەی تایبەت بێت بۆ کارکردن لەبەردەم کۆمپیوتەردا. 

بۆ تەندروستی چاو پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن لەسەر پێویستی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن و دورکەوتنەوە لەجگەرەکێشان.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی