110 هەزار جاڵجاڵۆکە لە 106 مەتر چوارگۆشەدا؛ گەورەترین تۆڕی جاڵجاڵۆکە دۆزرایەوە

#جاڵجاڵۆکە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • شیکارییەکان دەریانخستووە، کە ئەو جاڵجاڵۆکانەی لە ناو ئەشکەوتەکەدا دەژین، لە رووی بۆماوەییەوە لە هاوتاکانیان لە دەرەوە جیاوازن، کە بووەتەهۆی خۆگونجاندنیان لەگەڵ ژینگەیەکی تاریک و دەوڵەمەند بە گۆگرد.
Primary Asset

سبەى

گەورەترین تۆڕی جاڵجاڵۆکە دۆزرایەوە، کە روبەرەکەى 106 مەتر چوارگۆشەیە و شوێنی زیاتر لە 110 هەزار جاڵجاڵۆکەیە. دوو جۆری جیاوازی جاڵجۆڵەکەش لە تۆڕەکەدا لە کەشێکی تاریک و پڕ لە گۆگرد دەژین.

تیمێکی زانایانی هەنگاریا لە قوڵایی ئەشکەوتێکی گۆگردی، کە دەکەوێتە سنوری نێوان ئەلبانیا و یۆنان، گەورەترین تۆڕی جاڵجاڵۆکەیان لە جیهاندا دۆزیەوە.

ئەم تۆڕە ناوازەیە بە رووبەرێکی نزیکەی 106 مەتر چوارگۆشە لە رێڕەوێکی تەسک و سەقفێکی نزمدا بە دوری 50 مەتر لە دەروازەی ئەشکەوتەکە درێژ دەبێتەوە.

تۆڕەکە شوێنی دوو جۆری جاڵجاڵۆکەیە: جاڵجاڵۆکەی ماڵی باو (Tegenaria domestica) و جاڵجاڵۆکەی بچووک (Prinerigone vagans). سەرۆکی تیمەکە کە پرۆفیسۆرە لە زانکۆی سابینتیا لە هەنگاریا روونیکردووتەوە، کە یەکەمجارە دوو جۆری جیاوازی جاڵجاڵۆکە لە یەک پێکهاتەدا پێکەوە بژین. ئاماژەی بەوەشکردووە، نەبوونی رووناکی لەناو ئەشکەوتەکەدا بینینی جاڵجاڵۆکەکانی کەمکردووەتەوە، ئەوەش وایکردووە کە جۆری جاڵجاڵۆکە باوەکە، جاڵجاڵۆکە بچووکەکان نەخۆن.

تیمەکە زانیارییەکی سەرنجڕاکێشی ئاشکراکردووە، ئەویش ئەوەیە شیکارییەکان دەریانخستووە، کە ئەو جاڵجاڵۆکانەی لە ناو ئەشکەوتەکەدا دەژین، لە رووی بۆماوەییەوە لە هاوتاکانیان لە دەرەوە جیاوازن، کە بووەتەهۆی خۆگونجاندنیان لەگەڵ ژینگەیەکی تاریک و دەوڵەمەند بە گۆگرد.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی