شەش نیشانە بۆ جیاکردنەوەی ڤیدیۆی دروستکراوی AI لە ڤیدیۆی راستەقینە

#نیشانە#ڤیدیۆی دروستکراوی AI
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهادین عەلی
پوختە :
  • رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە ڤیدیۆی دروستکراوی زیرەکی دەستکرد لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بڵاودەبێتەوە. بەپێی پێگەی تەکنەلۆجیای ZDNET، لە ئێستادا جیاکردنەوەی ڤیدیۆی راستەقینە لە ڤیدیۆ ساختەکان لە جاران قورستر بووە.
Primary Asset

سبەی

رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە ڤیدیۆی دروستکراوی زیرەکی دەستکرد لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بڵاودەبێتەوە. بەپێی پێگەی تەکنەلۆجیای ZDNET، لە ئێستادا جیاکردنەوەی ڤیدیۆی راستەقینە لە ڤیدیۆ ساختەکان لە جاران قورستر بووە.

بەڵام پێگەکە شەش نیشانەی خستووەتەڕوو بۆ جیاکردنەوەی ڤیدیۆی دروستکراوی AI:

1.  هەڵەی بەردەوام

لە هەر ڤیدیۆیەکی گوماناویدا بە وردی سەیری سێبەر و رووناکی بکە. دڵنیابە کە هەموو شتێک یەکدەگرێتەوە. یان دیمەنە نامۆکان وەکو ونبوونی لەناکاوی رووخسارەکان. هەروەها ئەو توخمانەی کە دەردەکەون و نامێنن، یان جوڵەی هەڕەمەکی، هەموویان نیشانەی گرتە ڤیدیۆییەکانی دروستکراوی AIن.

2.  ڤیدیۆی نا روون و کوالیتی خراپ

کاتێک گرتە ڤیدیۆیەک دەبینیت، کە وا دەردەکەوێت بە کامێرای ساڵانی نەوەدەکان گیراوە. یەکسەر لە خۆت بپرسە بۆچی گرتە ڤیدیۆییەکان بەم شێوەیە خراپ دەردەکەون، لە کاتێکدا لە ساڵی 2025دا هیچ ڤیدیۆیەکی راستەقینە نابێت ئەوەندە کوالیتی خراپ بێت.

3. دیمەنی سەیر و  نا ڕاست 

رەنگە گرتە ڤیدیۆییەکانی زیرەکی دەستکرد دیمەنی سەیر و نا راستی تێدا بێت. وەکو ئەوەی کەس چاوی ناتروکێنێت. یان دیمەنەکە وەکو ئەوە وایە لە فیلیمێکی سینەماییەوە وەرگیرابێت.

4. جوڵەی خاو 

ئاماژەکانی دیکە کە ڤیدیۆیەک رەنگە AI بێت بریتیە لە جوڵەی خاو. ئایا تێبینیت کردووە کە ئەم ڤیدیۆیانەی AI  جوڵەکان چەند نامۆ دەردەکەون؟.

5. کێشەکانی رێکخستنی دەنگ

جگە لە چاوەکانت، دەتوانیت گوێچکەکانت بەکاربهێنیت بۆ دیاریکردنی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن AI دروستکراوە. لە ڤیدیۆی راستیدا، جوڵەی دەم و بیستنی وشەکان لەیەککاتدایە، لەبەرئەوە بە وردی سەیری بکە، بۆئەوەی دڵنیا بیت کە جوڵەی دەم لەگەڵ وشەکاندا لەیەککاتدایە.

6. دیمەنەکان کە باوەڕپێکردنی قورسە

بۆ نموونە منداڵێکی خوار تەمەن یەک ساڵ کە نمایشی مۆدێلێکی جلوبەرگ دەکات. لە کاتێکدا منداڵی ئەم تەمەنە بە گشتی ناتوانن بە پێ بڕۆن، لانیکەم ئەوەندە باش نین. ئەمەش ئاماژەیەکی روونە کە ڤیدیۆکە لەلایەن AI ەوە دروستکراوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی