فۆکس نیوز: فیدراڵیەت و لامەرکەزی گەرەنتی پاراستنی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی سوریا دەکات

#سوریا#کریستیانەکان#ئەمەریکا#ئەحمەد شەرع#دۆناڵد ترەمپ#فۆکس نیوز
6 کاتژمێر لەمەوپێش
|
لەمەوپێش 2 کاتژمێر نوێ کراوەتەوە
جێگر تەیب
پوختە :
  • لە سوریا کریستیانەکان مەترسییان لەسەرە، بەپێی راپۆرتێکی فۆکس نیوز، ئەمەریکا هەلێکی گەورەی لەبەردەستە بۆ پاراستنی پێکهاتە ئاینییەکانی سوریا
Primary Asset

ترەمپ و شەرع

سبەی

لە ماوەکانی رابردوودا کریستیانەکانی نەیجیریا مەترسییان لەسەر بوو، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بەڵێنی دەستوەردان و هەڕەشەی کرد بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی کریستیانەکان. لە سوریاش کریستیانەکان مەترسییان لەسەرە، بەپێی راپۆرتێکی فۆکس نیوز، ئەمەریکا هەلێکی گەورەی لەبەردەستە بۆ پاراستنی پێکهاتە ئاینییەکانی سوریا.

لە سەردانێکی بێپێشینەدا، ئەحمەد شەرع، وەک یەکەم سەرۆکی سوریا سەردانی ئەمەریکا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

سەبارەت بە پاراستنی پێکهاتە ئاینییەکان، بەپێی راپۆرتەکەی فۆکس نیوز، کاریگەرترین رێگە بۆ پاراستنی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی سوریا، سیستمێکی سیاسی فیدراڵی ناناوەندێتی (لا مەرکەزی)ـیە بۆ سوریا. هەروها تا کاتی بنیاتنانی سیستمێکی فیدراڵی ناناوەندی، پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی سوریا دەبێت هێندە بەهێزبن بتوانن خۆیان لە رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی ئاینی بەدووربگرن.

دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد و ساڵانێک پەراوێزخستن، حکومەتی نوێی سوریا مەبەستیەتی دووبارە بچێتە سەر سەکۆی سیاسەتی نێودەوڵەتی، پێویستە رۆڵی ترەمپ لە ئەو چوارچێوەیەدا گەرەنتی پاراستنی کۆمەڵگەی کریستیانەکان و پێکهاتەکانی دیکەبێت.

سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشتکردنی شەرع بۆ کۆشکی سپی، کۆتایی هەفتەی رابردوو، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا، رایگەیاند: بۆ واژۆکردنی رەشنوسێکە بۆ بەفەرمیکردنی بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هەروەها چوونی شەرع بۆ کۆشکی سپی شەرعیەتی زیاتر دەکات و رێگەی هەماهەنگی سەربازی حکومەتی سوریا لەگەڵ سوپای ئەمەریکا دەکاتەوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی