ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکوک بۆ 320 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرز بووەتەوە

#کەرکووک#نەوت#بی پی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگر تەیب
پوختە :
  • دوای ماوەیەک لە سەقامگیریی، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەکانی کەرکوک بەرزبووەتەوە و گەیشتووە بە 320 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە
Primary Asset

کێڵگەیەکی نەوت

سبەی

دوای ماوەیەک لە سەقامگیریی، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەکانی کەرکوک بەرزبووەتەوە و گەیشتووە بە 320 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

کێڵگە نەوتییە سەرەکییەکانی کەرکووک وەک، بای حەسەن، جەمبور، هاڤانا و کێڵگەکانی خەباز گەڕاونەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی ئاستی نزیکەی 71%ـی پێش 2023، ئەوەش بەپێی پێگەى شەفەق نیوز.

لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا، ناکۆکییە سیاسییەکان، تەمەنی ژێرخانی کێڵگەکان و ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان بەردەوام بوونەتە هۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەرکووک، بەڵام لەگەڵ چارەسەکردن و نۆژەنکردنەوەی کێڵگەکان و نەمانی ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان وردەوردە ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبووەتەوە.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیاى نەوتى باکور کە کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوک بەڕێوەدەبات رایگەیاند، کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم (بی پی) بەردەوامە لە چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان و پێدانی راوێژکاری بە کێڵگەکانی باکوور بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە. هەروەها بی پی لەگەڵ تیمە تەکنیکییەکانی عێراق کاردەکات بۆ پێشخستنى سیستمەکانی بەرهەمهێنان، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەرکەوتووی زیرەک و پەرەپێدانی کارامەیی بیرە نەوتییەکان.

لەگەڵ جێگیربوونی ئاستی بەرهەمهێنان، سەرنجەکان دەچنە سەر هەناردەکردن پشتئەستوور بە ناردنی نەوتی عێراق لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیاوە بە هەماهەنگی نێوان بەغداد و هەولێر.

لە ماوەکانی رابردوودا، کۆمپانیای نەوتی باکوور کێشە تەکنیکییەکانی چارەسەرکردووە بۆ هەناردەکردن نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ تورکیا و ژمارەیەک تاقیکردنەوەی لەسەر بڕی هەناردەکردنی ئەنجامداوە.

هەرچەندە لە بنەڕەتدا بۆرییەکە بە شێوەیەک دروستکراوە بتوانێت، رۆژانە یەک ملیۆن و 400 بەرمیلی لێوە هەناردە بکرێت، بەڵام بەپێی تاقیکردنەوەکان، بۆری نەوتی تورکیا، بەبێ کێشەی تەکنیکی دەتوانێت رۆژانە نزیکەی 500 هەزار بەرمیل نەوتی لێوە هەناردە بکرێت.

پێش راگرتنی لە 2023، رۆژانە لە رێگەی بۆریەکەوە نزیکەی 450 هەزار بەرمیل نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستانی لێوە هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە.

بگەرێ لە سبەی
    2025 هەموو مافەکان پارێزراوە بۆ سبەی